close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

لە ١٦ڕۆژدا ١٣٣ هاوڵاتی بە زەربی گولـلەی هێزی حکومەت گیانیان بەخت کردووە

۱۱ ڕەزبەری ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لە ١٦ڕۆژدا ١٣٣ هاوڵاتی بە زەربی گولـلەی هێزی حکومەت گیانیان بەخت کردووە

بەپێی ئامارێکی "ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران" کە ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕەزبەر بڵاوی کردۆتەوە،لەماوەی ١٦ ڕۆژی سەرەتای ناڕەزاییەکانی دژی کۆماری ئیسلامی‌دا، ١٣٣ هاوڵاتی لە سەرتاسەری ئێران بە زەربی گولـلەی هێزەکانی حکومەت گیانیان بەخت کردووە.

ئەو ڕێکخراوە وێڕای سەرکۆنە کردنی کوشتاری هاوڵاتیان بەدەستی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، ئاشکرای کردووە، کە تەنیا لە شاری زاهدان ٩٢ هاوڵاتی بە زەربی گولـلەی هێزی حکومەت کوژراون.

هاوکات "کەمپەینی چالاکانی بەلوچ" ناسنامەی ٤١ گیان‌بەخت‌کردووی بڵاو کردۆتەوە کە لەمیانەی ناڕەزاییەکانی ڕۆژی هەینیی شاری زاهدان‌دا بەدەستی هێزەکانی حکومەت کوژراون.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە سەرچاوە فەرمییەکان، لەوانە پارێزگاری سیستان و بەلوچستان ژمارەی قوربانیانی بە ١٩ گیان‌بەخت‌کردوو و ٢٠ بریندار ڕاگەیاندووە.

کەمپەینی چالاکانی بەلوچ لەڕاپۆرتێکدا ئاماری پارێزگاری سیستان و بەلوچستانی ڕەت کردۆتەوە و ڕایگەیاندووە، کە لەمیانەی ناڕەزاییەکانی ڕۆژی هەینیی شاری زاهداندا ١٩٧ هاوڵاتی بریندار بوون کە ١٦٠ لەوان بە گولـلەی جەنگی کراونەتە ئامانج و ٣٧ی دیکە بە گولـلەی ساچمەیی.

ماڵپەڕ و ئاژانسەکانی سەربە حکومەت، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ڤیدیۆی دانپێدانانی زۆرەملیی هاوڵاتییەکی بەلوچیان بڵاو کردۆتەوە کە لەمیانەی ناڕەزاییەکانی شاری زاهداندا دەستگیبر کراوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لەو بارەیەوە دەڵێت، پێدەچێت ئەو هاوڵاتییە لەژێر فشاردا ناچار بە دانپێدانان کرابێت لەدژی خۆی‌دا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا،چەند ڤیدیۆی دیکەی دانپێدانانی زۆرەملیی هاوڵاتیانی دەستگیر کراو لە میدیاکانی حکومەتەوە بڵاو کراوەتەوە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بە زەربی گولـلە کوژرا

۱۱ ڕەزبەری ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بە زەربی گولـلە کوژرا