ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی ڕەزبەر، ڕۆژنامەی حکومەتیی "خۆراسان" لە ڕاپۆرتێکدا ڕەخنەی گرت لە بڕانی ئینتێرنێت لە ئێران و ئاشکرای کرد، ڕۆژانەی هەزار میلیارد تمەن زیانی مادیی لێدەکەوێتەوە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: "نێتبلاکس ڕایگەیاندووە، کە بڕانی ئینتێرنێت هەموو کاتژمێرێک یەک و نیو ملیۆن دۆلار زیانی لێدەکەوێتەوە، ئەمەش دەکاتە ڕۆژانە هەزار میلیارد تمەن و هەموو کەسب وکارە ئینتێرنێتییەکانی خستۆتە مەترسییەوە."
خۆراسان ڕایگەیاندووە، بڕانی ئینتێرنێت لە کۆتایی خەرمانانەوە دەستی پێکرد و ئەمەش تاوەکو ئێستا دەکاتە زیانێکی ١٧ هەزار میلیارد تمەنی.
هەروەها بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی پیشەیی کەسب و کارە ئینتێرنێتییەکان، زیاتر لە ٤١٪ی ئەو کۆمپانیایانە ٢٥ بۆ ٥٠٪ی داهاتی خۆیان لە دەستداوە لەم ماوەیەدا و ٤٠٪ی دیکەشیان ٥٠٪ی داهاتەکەیان لەدەست چووە.
لە ڕاپۆرتی ڕؤژنامەی خۆراسان دا هاتووە، بژێوی ١٠ ملیۆن هاوڵاتی لە ئێران لە ئێستادا گرێدراوی ئینتێرنێتە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، کە ئەو ڕۆژنامەیە هیچ ئاماژەیەکی بەو زیانە نەکردووە کە لەم ماوەیەدا بەر بازاڕەکانی ئێران کەوتووە بەهۆی مانگرتنەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە