close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ڕاگەیاندنی پاڵپشتیی دەیان مامۆستای ئایینیی کورد لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان

۱۸ ڕەزبەری ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
ڕاگەیاندنی پاڵپشتیی دەیان مامۆستای ئایینیی کورد لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان

٢٦٦ کەس لە زانایان، وتابێژان، ئیمامانی جومعە و جەماعەت لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندنێکەوە پشتیوانیان لە داخوازییە ئایینی و یاساییەکانی خەڵک و ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان خەڵک لە شارەکانی ئێران‌دا کردووە. 

لەم ڕاگەیاندنەدا کە بەرواری دوازدەهەمی ڕەزبەری ١٤٠١، واژۆ کراوە و بڵاو کراوەتەوە، سەرەتا بە جەخت کردنەوە لەسەر بەرین بوونەوەی هەرچی زیاتری ناڕەزایەتییەکان لە سەرتاسەری ئێران‌دا هاتووە: "لە ڕۆژانی ڕابردوودا شایەتی تەقینەوەی گڕکانی ناوەکیی میلیۆنان هاوڵاتیی ئازاردیتوو [لە ئێران] بوین؛ ڕەنج و ئازارێک کە دەگەڕێتەوە بۆ چەندین دەیە نادیدە گرتن و کەمتەرخەمی بەرامبەر داخوازییەکان و خواستە ئایینی و مرۆیی و یاساییەکانیان."

زانا ئایینییە کوردەکان لەم ڕاگەیاندنەدا، جگە لە ئاماژەدان بە کوشتنی ژینا (مەهسا) ئەمینی، وەک "کچێکی مەزڵوومی کورد لە غوربەت‌"دا بە دەستی گەشتی ئیرشاد، هۆکارە سەرەکییەکانی سەرهەلدان و بەردەوام بوونی مانگرتنەکان و ناڕەزایەتییە بەرینەکانی خەڵکی ناڕازی لە سەرتاسەری ئێران دەگەڕێنەوە بۆ هەڵاواردنە ئایینی، ئێتنیکی و نەتەوەییەکان، ئاشکرا بوونی بەردەوامی دزییە هەزاران میلیاردییەکان، بەهەرەمەندیی کەسە خۆییەکانی حکوومەت لە ڕانت و بیتولماڵ، داسەپاندنی زۆرەملێی ئایدیۆلۆژیای چینی باڵادەست، بێ‌کاری و بێ‌هیوایی گەنجان، ڕەچاو نەکردنی شایستەسالاری لە پێدانی دەرفەتە پیشەییەکان، هەبوونی بۆچوونی دەستەبژێریی باوەڕی و حەزە شەخسییەکان لە دامەزراندنی گەنجانی خوێندەوار، کەمتەرخەمی بەرامبەر کۆچی گەورەی نوخبەکان، بەڕێوە نەبردنی بنەماکانی یاسای بنەڕەتی وەک بنەماکانی ١٢، ١٥، ١٩، ٢٣، ٢٧، ٣٧ و دەستێوەردانی نایاسایی و نائایینی لە هەموو کون و قوژبنێکی ژیانی خەڵک‌دا.

واژۆکارانی ئەم ڕاگەیاندنە لە درێژەدا، هەڵس‌وکەوتی توونداژۆی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان بەرامبەر ناڕرەزایەتیی یاسایی و ئاشتیانەی سەراسەری لە هەموو ئێران و "کوشتنی گەنجانی خەڵک"ی بە نایاسایی ناودێر کردووە.

لەم ڕاگەیاندنەدا، زانا ناڕازییە ئایینییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە جەخت کردنەوە لەسەر بنەمای ٢٨ی یاسای بنەڕەتیی ئێران لەسەر مافی گرد بوونەوە و خۆپیشاندان نووسیویەتی: "بەڵام تاکوو ئێستا بە بیانووی بشێوی‌نانەوە (اغتشاش)، ڕێگری لە گرد بوونەوەی خەڵک دەکرێت تا جێگایەک کە لە چەند خولەک‌دا زیاتر لە ٨٠ نوێژخوێنی ئەهلی سونەتی بەلووچ لە موسەلای نوێژی جومعەی شاری زاهیدان‌دا، بێ‌بەزەییانە قەڵت و بڕ کراون و سەدان کەسیش بریندار کراون!"

مامۆستایانی ئایینیی کورد لە بەشی کۆتایی ئەم ڕاگەیاندنە دەستەجەمعییەدا، سەرەڕای بانگهێشت کردنی بەرپرسانی حکوومەت بۆ بەخۆدا چوونەوە لە کردارەکان و سیاستەکانی خۆیان‌دا، لەوانە ئازاد کردنی دەستگیرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایانە، ڕایانگەیاندووە: "ئێمە وەک ژمارەیەک لە زانایانی ئایینیی ئەهلی سونەتی ناوچە کوردنشینەکان، جگە لە ڕاگەیاندنی پاڵپشتیی یەکلایی خۆمان لە داخوازییە بەرحەق و یاساییەکانی خەڵک، تووندوتیژی و دەستگیر کردن و کوشتن و کوشتاری ناڕازیان بە تووندی مەحکووم دەکەین… و سەرەخۆشی لە هەموو خەڵکی ئازا و ستەم لێ‌کراوی ئێران دەکەین."

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

بڕانی ئینتێرنێت ڕۆژانە هەزار میلیار تمەن زیانی لێدەکەوێتەوە

۱۷ ڕەزبەری ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بڕانی ئینتێرنێت ڕۆژانە هەزار میلیار تمەن زیانی لێدەکەوێتەوە