close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

پشتیوانیی موڕشدی تەریقەتی قادری لە ئاخێزی سەراسەریی خەڵک لە ئێران

۲۶ ڕەزبەری ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
دوکتۆر سەید حەسەن هاشمی، موڕشدی تەریقەتی قادریی سۆڵەیی دۆڵاب لە ئێستادا لە وڵاتی بریتانیا و لە تەبعیددا دەژی.
دوکتۆر سەید حەسەن هاشمی، موڕشدی تەریقەتی قادریی سۆڵەیی دۆڵاب لە ئێستادا لە وڵاتی بریتانیا و لە تەبعیددا دەژی.

ڕۆژی ڕابردوو، بیست و پێنجەمی ڕەزبەری ١٤٠١، دوکتۆر "سەید حەسەن هاشمی"، موڕشدی "تەریقەتی قادریی سۆڵەیی دۆڵاب" لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندنێکەوە جگە لە موریدان و شوێنکەوتوانی تەریقەتی قادری داوای لە هەموو خەڵکی ئێران کرد بۆ "ڕزگاریی یەکجاری لە کۆت و بەندی قورسی زوڵم و ستەم و هەڵاواردن" پەیوەست ببن بە ئاخێزی سەراسەری لە ئێران و پاڵپشتی بکەن لە ناڕەزایەتییەکانی ئێستای خەڵک لەو وڵاتەدا.

موڕشدی تەریقەتی قادری لەم ڕاگەیانەدا، بە ئاماژەدان بە شکستی هەموو هیواکان بە ڕێفۆرم لە هەناوی سیستمی کۆماری ئیسلامی و ناردنی نامە دووپاتەکانی سکاڵا کردن بۆ بەرپرسانی حکوومەتی و گلەیی و گازندەی ڕێزدارانە لەم بەرپرسانە، نووسیوەتی: "هیوا بە ڕێفۆرم لە هەناوی [ئەم سیستمە] یاخود ناردنی نامە دووپاتە سکاڵا ئاماێزەکان و گلایی و گازندە ڕێزدارانەکان لە بەرپرسانی بێ‌توانا و ناشایستە و داخوازیی پێداچوونەوە یان بێ‌دەنگ بوون تاکوو بەڵکوو ئەم ستەم‌کارانە دەست لە جینایەت هەڵبگرن، تەنیا وەهم و خۆش خەیاڵییە."

بە بڕوای موڕشدی تەریقەتی قادری، کۆماری ئیسلامی و لە سەرووی هەموویانەوە ئایەتوڵا "عەلی خامنەیی" سەرباری هەبوونی سەرمایە قەبەکان و دەرفەتە بێ‌هەژمارەکان بۆ بەرەودان بە ئایین و ئەخلاق، نەک هەر ئێران و چەندین وڵاتی موسوڵمانی لە ئاگری فیتنەکەی خۆی‌دا سووتاندووە بەڵکوو ئەخلاقی گشتیی کۆمەڵگا و ئایین و ئیمان و بڕوای پاکی خەڵکیشی لە ناو بردووە.

موڕشدی تەریقەتی قادریی سۆڵەیی لە ڕاگەیاندنەکەی خۆی‌دا هەرم لەم بارەوە دەنووسێت: "[کۆماری ئیسلامیی ئێران] نەک هەر ئێران و چەندین وڵاتی موسوڵمانی لە فیتنەکەی خۆی‌دا سووتاندووە و تەمەنی چەندین جیلی گەنجی بە با داوە و سامانیانی ڕفاندووە بەڵکوو بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ئەخلاقی گشتیی کۆمەڵگا و ئایین و ئیمان و بڕوای پاکی خەڵکەکەیشی لە ناو بردووە؛ و هەموو ئەوانەی کە لە ڕووی ڕەحمەت و شەفەقەتەوە ئامۆژگاریی دەکردن یان نادیدە گیران یاخود لە خاکی مەرگ و زەلیلی‌دا گەوزاندنی."

دوکتۆر سەید حەسەن هاشمی، لەم ڕاگەیاندنەدا جگە لە دەربڕینی ئامادەیی لە درێژەی هاوکاری لەگەڵ توێژەکان، گرووپەکان و حیزبەکان بە هەر ئێتنیک و ئایینێکەوە لە ئێران بۆ پشتیوانی کردن لە ناڕەزایەتییەکانی ئێستا دەڵێت: "ئەرکە لەسەر هەموومان دەست لە ناو دەستی یەک بە مەبەستی لە ناو بردنی ئەم ڕژیمە گەندەڵە بە قەدەر توانا چالاکیی بکەین؛ ڕژیمێک کە گورزێکی وەهای لە ڕیشەی ئیسلام وەشاندووە کە لە مێژووی ئێران و جیهان‌دا نموونەی هاوشێوەی پەیدا نابێت."

موڕشدی تەریقەتی قادری لە بەشی کۆتایی ڕاگەیاندنەکەی خۆی‌دا ڕوو لە موریدان و شوێنکەوتوانی ئەم تەریقەتە و هەروەها خەڵکی ئێران نووسیویەتی: "پێویستە لە شێوە جۆراوجۆرەکانی نافەرمانیی مەدەنی کەڵک وەربگرن و بەرامبەر هێرشی وەحشیانەی هێزە سەرکوتگەرەکان یارمەتیی هاوڵاتیانی خۆتان بدەن و بە تەنیایان مەهێڵنەوە. خودای گەورە و بەرزەجێ مافی بەرگریی ڕەوای لە خۆتان بە هەرشێوەی کە دەکرێت، پێداون."

دوکتۆر سەید حەسەن هاشمی، موڕشدی تەریقەتی قادریی سۆڵەیی دۆڵاب لە ئێستادا لە وڵاتی بریتانیا و لە تەبعیددا دەژی. مورشدی تەریقەتی قادری کوڕی ڕەوانشاد "شێخ محەمەدهادی هاشمی"، لە سیما دیار و ناسراوەکان و هەروەها موڕشدی تەریقەتی قادری بوو. شێخ محەمەدهادیی هاشمی لە بنەماڵەیەکی بە دەسەڵات‌ و کۆن‌دا لە دایک بوو و بە هۆی موریدان و شاگردە زۆرەکانییەوە لە پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا، کوردستان و زێدەکەی‌ کەرماشان‌دا، هەم لە سەردەمی پیش و هەم لە سەردەمی پاش شۆرش‌دا بەردەوام لە  ژێر گوشاری هێزە ئەمنییەتییەکان‌دا ژیا.

شێخ محەمەدهادیی هاشمی لەگەڵ بنەماڵەکەی‌دا، لەوانە سەید حەسەن هاشمی، موڕشدی ئێستای تەریقەتی قادری، پاش حەوت ساڵ دوورخرانەوە و تەبعید لە ناوخۆی وڵات، لە ساڵەکانی سەرەتای جەنگ‌دا خاکی ئێرانی بەجێهێشت و بۆ عێراق و دواتر کۆچی کرد بۆ وڵاتی بریتانیا.

تەریقەتی قادری یەکێکە لە تەریقەتەکانی تەسەوفی ئەهلی سونەت. قادرییەکان لە شوێنکەوتوانی "سێخ عەبدولقادر گەیلانی" ناسراو بە غەوسولئەعزەمن. موریدانی ئەم تەریقەتە بە سۆزداری و خزمەت‌کردن بە مرۆڤەکان و هاوجۆرەکانیان بەناوبانگن. تەریقەتەکانی ئەهلی سونەت برتین لە هەر چوار تەریقەتی نەقشبەندی، قادری، نێعمەتوڵاهی و جەلالی  که لە ناو شێعەکانیش‌دا لایەنگری زۆریان هەیە.

شایانی باسە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا دەیان مامۆستا و زانای ئاینیی ناسراوی کورد لە شارەکانی کوردستان، لە ڕێگەی بڵاو کەردنەوەی ڕاگەیاندنێکەوە پشتیوانیان لە مانگرتنەکان و ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی خەڵک لە ئێران‌دا کردووە.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ڕاگەیاندنی پاڵپشتیی دەیان مامۆستای ئایینیی کورد لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان

۱۸ ڕەزبەری ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
ڕاگەیاندنی پاڵپشتیی دەیان مامۆستای ئایینیی کورد لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان