close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

مان‌گرتنی دوو ڕۆژەی مامۆستایان و دۆخی چالاکانی پیشەیی لە کوردستان

۱ خەزەڵوەری ۱۴۰۱
ئێران‌وایەری کوردی
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
مانگرتنی مامۆستایان لە شارەکانی کوردستان
مانگرتنی مامۆستایان لە شارەکانی کوردستان

بە دوای بانگەوازی "شورای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران"، ئەمڕۆ  شەمە، ١ی خەزەڵوەرەی ١٤٠١، مانگرتنی دوو ڕۆژەی مامۆستایان لە شارەکانی کوردستانەوە دەستی پێکرد

لەم بانگەوازەدا کە بۆ ڕۆژی یەکشەمە ١ی خەزەڵوەر تاکوو دووشەمە ٢ی خەزەڵوەری ١٤٠١ دیاری‌ کراوە.

بەپێی ئەو وێنانەی کە لە لاپەڕەی تایبەت بە ڕێکخراوە پیشەییەکان‌دا بڵاو بووەتەوە، مامۆستایان لە شارەکانی سەقز، مەریوان، جوانڕ، سنە، کرماشان و کامیاران بە مان‌گرتنە پەیوەتس بوون.

مامۆستیانی بەندکراو و گوشاری بەردەوام لەسەر قوتابیان و مامۆستایانی ناڕازی

به ڕێوەچوونی مان‌گرتنی دوو ڕۆژەی مامۆستایان به تایبەتی لە کوردستان لە حاڵێک دایە کە بەپێی ڕاپۆرتەکان هێزە ئەمنییەتییەکان لە مانگی ڕابردووەوە دەستیان کردووە بە گرتی مامۆستایانی ناڕازی و گوشارهێنان بۆسەریان لە قوتابخانەکان‌دا.

لە درێژەی گوشارهێنان بۆ سەر چالاکانی پیشەیی مامۆستایان لە کوردستان‌دا، ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠١، "ئەسکەندەر (سوران) لوتفی"، وتەبێژی شورای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران و "مەسعوود نیکخا"، ئەندامی شورای هەماهەنگی و ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان- مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی پارێزگای کوردستانەوە لە شاری مەریوان دەستگیر کرابوون و تاکوو ئێستا لە زیندان‌دا بەند کراون.

شایانی باسە کە پیش‌تر چالاکانی پیشەیی مامۆستایان لە کوردستان لە وتووێژ لەگەڵ "ئێران‌وایەر"دا باسیان لە کەشی قورسی سەرکوتی قوتابخانەکانی شارە جۆراوجۆرەکانی ئەم پارێزگایە لەوانە سنە،، سەقز، مەریوان کردبووە. 

بە گوتەی ئەم چالاکە پیشەییانە، بەرپرسانی پەروەردە و بارهێنان و حیراسەتی ئیدارە گشتییەکانی شارەکانی ئەم پارێزگایە دوای دەست پێکردنی ناڕازایەتییەکان بە کوشتنی دەوڵەتیی ژینا (مەهسا) ئەمینی و هاوکات بوونی لەگەڵ دەست پێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی ١٤٠١، بە هۆی پەیوەست بوونی لاوان و گەنجان بە ڕیزی ناڕەزایەتییەکانەوە و گواستنەوەی بۆ قوتابخانەکان، شێوازگەلێکی جۆراوجۆریان بۆ کۆنتڕۆڵی پۆلیسی و سەرکوتی لاوان، گەنجان و مامۆستایانی ناڕازی بەڕێوە بردووە.

مامۆستایەکی دانیشتووی شاری سنە باس لە هاوکاریی بەرپرسانی پەروەردە و بارهێنانی ئەم شارە لەگەڵ هێزە ئەمنییەتییەکان دەکات و هەر لەم بارەوە بە "ئێران‌وایەر" دەڵێت: "حێراسەت، بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکانی ناچار کردووە تا مێمۆریی کامێراکانی قوتابخانەکان بۆ پشکنینی ڕووداوەکان لە قوتابخانەکان و ناسینەوەی قوتابیان و مامۆستا بەشداربووەکان لە ناڕەزایەتییەکانیان پێ‌ بدەن."

ئەم مامۆستای خەڵکی سنە لە درێژەی قسەکانی‌دا ئاماژەی داوە بە ڕەفتارە نایاساییەکان کە لە لایەن ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی پارێزگای کوردستانەوە دەکرێت: "لاوازی و ناکارامەیی بەرپرسان لە تێگەیشتنی ڕاستییەکان و ئیدارەدانی دۆخەکە بە جۆرێکە کە لە باتی دۆزینەوەی ڕێگاچارە بۆ کێشەکان، دەستیان کردووە بە هەڕەشە و تەمبێی قوتابیانی ناڕازی و مامۆستایان و بەڕێوەبەرانی خەمخۆر و دلسۆز و خۆشناو کە تاقە چالاکییەکەیان بەدواداچوون بووە بۆ داخوازییە پیشەییەکانیان."

مامۆستایەکی دانیشتووی مەریوانیش لە وتووێژێکی کورت لەگەڵ "ئێران‌وایەر"دا باس لە هەڕەشەی لابردن یاخود شوێن‌گۆڕینی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەران و جێگرانی قوتابخانەکان و ئەو ڕێ‌وشوێنەنانەی‌تر دەکات کە بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی مامۆستایان و قوتابیان لەم شارەدا گیراونەتە بەر: "هەندێک لەو بەڕێوەبەرانەی کە بە بڕیاری زارەکی یاخود نووسراوە هاوکاریان نەکردووە، یان لەسەر کارەکانیان لابراون یان دەست لە کار کێشانەوەی زۆرەملیان پێ واژۆ کردوون. ئەم بەڕێوەبەرانە لە چەند نموونەی دەست لە کار کێشانەوەدا، جگە لە بانگهێشت کرانیان بۆ ئیدارەی گشتی لە ڕۆژانی پشوو یاخود لە کاتژمێرەکانی دەرەوەی کاری فەرمی‌دا ناچاریان کردوون دەست لە کار کێشانەوەی زۆرەملی واژۆ بکەن لە ڕێگەی هەڕەشەی دەستگیر کردن و ڕێ‌وشوێنەکانی‌تری تەمبێ کردنەوەوە."

مامۆستایەکی خەڵکی سەقزیش باس لە گوشارهێنان بۆ سەر بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان بۆ ناردنی لیستی قوتابیانی ناڕازی و ناساندنی مامۆستایانی بەشداربووی مان‌گرتنەکان بۆ حیراسەت دەکات و دەڵێت: "مامۆستایان هەڕەشەی دوورخستنەوەیان بۆ ناوچە دوورەدەست و ناساندنیان به دەستەی لادان و تاوانی ئیداریان لێ کراوە تاکوو دەست لە ئامادە بوونیان لە مان‌گرتنی مامۆستایان یاخود هاوتەریبی لەگەڵ قوتابیانی ناڕازی هەڵبگرن."

ئەمە لە حاڵێک‌ دایە کە پاش نیوەڕۆی ٣٠ی ڕەزبەر ژمارەیەک لە چالاکانی پیشەیی شاری مەریوان، بە ئامادەبوونیان لە ماڵی ئەسکەندەر لوتفی، وتەبێژی شوورای هەماهەنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران، مەسعوود نیکخا، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان و "گولاڵە وەتەن‌دووست"، پارێزەری و بەرگری‌کاری مافەکانی ژنان، سەردانی بنەماڵەکانی ئەم سێ بەندکراوەیان کرد.

ئەندامانی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان- مەریوان، لەم دیدار و چاوپێکەوتنەدا خوازیاری ئازادیی بێ‌مەرجی هەموو مامۆستایان و چالاکانی بەندکراویان بوون.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

بەڕێوەچوونی مانگرتنی مامۆستایانی ناڕازای لە کوردستان

۱ خەزەڵوەری ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بەڕێوەچوونی مانگرتنی مامۆستایانی ناڕازای لە کوردستان