چوارشەمە ١١ی خەزەڵوەر، لەچەند شارێکی سەر بە پارێزگای "کوردستان" ناڕەزایەتییەکان و مانگرتنەکان بەردەوام بوو. بە پێی ئەو هەواڵانەی بڵاو کراوەتەوە، گەنجێکی ١٨ ساڵان بە ناوی "مۆئمن زەندکەریمی" لەم ناڕەزایەتیانەدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکان کوژراوە. مانگرتن لە زانکۆکاندا و هەڕەشە لە بنەماڵەی قوتابیان لە لایەن بەڕێوەبەری قوتابخانەکان و لە هەندێک لە شارەکان بەردەوام بوو.
هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی دیکەی کوردستان، لە شاری سەقز کە شوێنی لە دایک بوون و ژیانی ژینا (مەهسا) ئەمینییە، مانگرتنەکان بەردەوامە و زۆربەی قوتابیان بە نیشانەی پشتیوانی کردن لە مانگرتنە سەراسەرییەکان لە پۆلەکانیان ئامادە نەبوون.
بەڵام گوشار لەسەر بنەماڵەکان بەردەوامە. لە هەندێک لە قوتابخانەکان، بەڕێوەبەری قوتابخانەکان هۆشداری توندیان داوەتە بنەماڵەکان و پێیان ڕاگەیاندوون کە بە هەر شێوەیەک بووە منداڵەکانیان بنێرنەوە بۆ قوتابخانەکانیان.
یەکێک لەم بنەماڵانە، بە "ئێرانوایەر"ی گوت: "بەڕێوەبەری قوتابخانە جەختی کردووەتەوە کە دەبێت دایک و باوکەکان قەناعەت بە منداڵەکانیان بهێنن کە لە هەر جۆرە کردارێکی تێکدەرانە لە چوارچێوەی دەربڕینی ناڕەزایەتی، خۆیان ببوێرن. چوونکە دەرئەنجامی باشی نابێت بۆیان. ئاماژەی بەڕێوەبەر بۆ دڕاندنی لاپەڕەی یەکەمی کتێب و هێنانە خوارەوەی وێنە خامنەیی و خومەینی لەسەر دیواری پۆلەکان بوو، هەروەها باسی لە لابردنی سەرپۆشی کچانی قوتابیی و لە کۆتاییدا باسی ئامادە بوونیانی کرد لە ناڕەزایەتییەکاندا."
پێدەچێت ئەم کارانە بە مەبەستی ئامادەکردنی کەشێک بێت بۆ بەشداری پێکردنی قوتابیان لە ڕێپێوانە حکوومەتیەکاندا، بۆ ئەم مەبەستەش وەک ئامرازێک دەڕواننە قوتابیانەوە بە زۆر و زۆرەملێ بەشداریان پێدەکان. بەڵام قوتابیان بە شێوەازگەلی جۆراوجۆر ناڕەزایەتی خۆیان دەردەبڕن، بۆ نموونە نوسینی ئینشا دەربارەی "مقاومت و اعتراض."
یەکێک لە قوتابیان بە "ئێرانوایەر"ی گوت: "مامۆستاکەمان پێشنیاری نووسینی بابەتێکی پێکردین لەسەر "ئازادی". یەکێک لە خوێندکاران سەبارەت بە بەرگریی و ناڕەزایەتیی خەڵک بابەتێکی نووسی. مامۆستاکەمان سپاسی کرد و ئەمە بووە هۆی ئەوەی قوتابییەکانی دیکەش ئەمە دووپات کەنەوە و ئەوانیش لەسە ئەم بابەتە بنووسن."
هاوکات لە شاری "مەریوان" سەر بە پارێزگای "کوردستان" ناڕەزایەتییەکان بەردەوامە. زانکۆی "پەیام نوور"یی ئەم شارە لە هەفتەی ڕابردوودا بۆ دووهەمین جار بووە گۆڕەپانی ناڕيزایەتی خوێندکاران، خەڵکی ناڕازیش بە کردنەوەی ئاگر شەقامیان داخست و لە گردیی "موسک" کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا.
نزیک بە حەوت هەفتەیە مانگرتنەکان و ناڕەزایەتییەکان لە شارە جیاوازەکانی کوردستان و ئێران بەردەوامە، سەرچاوەکانی "ئێرانوایەر" لە شاری سنە دەڵین کە لە ڕۆژی چوارشەمە ١١ی خەزەڵوەر، هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتی بازاڕیان، خەڵک ڕێپێوانی ناڕەزایەتیان لە جادەی "فردەوسی" دەست پێکرد و لە درێژەدا ناڕازیان بەرەو گۆڕەپانی "کاریگەر"، "فیروزئاباد"، "گوڵشەن"، "کارئاموزی"، "، شەقامی "فەرەح"، "کامکار"، "بەهاران"، شەهرەکی"مەولەوی" و شوێنەکانی دیکەی ئەم شارە ئەنجامدا و بە ڕوشن کردنی ئاگر جادەکانیان داخست.
لەم کاتەدا بوو کە "مۆئمن زەندکەریمی" لە ناڕەزایەتییەکانی گەڕەکی "گوڵشەن" کەوتە بەر تەقە و پاش گەیاندنی بۆ خەستەخانە دوای چەند خولەکێک گیانی لەدەست دا. بە گوتەی سەرچاوەی "ئێرانوایەر" هێزە ئەمنییەتییەکان گوشاریان خستووەتە سەر بنەماڵەکەی و زۆریان لێکردن تەرمی کوڕەکەیان لە گوندی "ماچکە" بە خاک بسپێرن.
جێگەی ئاماژەیە لەم ماەیەدا دەستگیر کردنەکان بەردەوامە. هێزە ئەمنییەتییەکان لە هەموو کات و ساتەکاندا بە هێرش کردنە سەر ماڵەکان هاوڵاتیان دەستگیر دەکەن و زۆربەی ئەم دەستگیر کردنانە لە کاتی شەودا ئەنجام دەدرێت و ژومارەیەکی زۆر لە هێزەکان بە جلی مەدەنییەوە و بەبێ بڕیاری داداگا هاوڵاتیان لە ماڵەکانی خۆیاندا دەستگیر دەکەن.
زۆربەی دەستگیر کراوان گەنجن. هێزە ئەمنییەتییەکان تەنانەت ئامادە نین وڵام بدەنەوە لەسەر داوای کام دامەزراوە هاوڵاتیان دەستگیر دەکەن و بۆ کوێ دەیانبەن. بەم پێیەش زۆربەی بنەماڵەکان لە شارەکانی کوردستان، ڕۆژانە سوراخی منداڵەکانیان دەگرن یان لە ماڵەکانیاندا چاوەڕێی پەیوەندی تەلەفۆنی منداڵەکانیان دەبن.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە