موحسینی ئێژەیی، لە کۆبوونەوەی حەوتووانەی شورای باڵای دەزگای داد، لەسێدارەدانی بەشێک لە خۆپیشاندەرانی پەسەند کرد.
ئێژەیی ڕۆژی دووشەمە ١٦ی خەزەڵوەر، لە کۆبوونەوەی حەوتووانەی شۆرای باڵای دەزگای داد ڕایگەیاندبوو: "کەسێک کە چەکی گەرم یان ساردی هەڵگرتبێت و بۆ هاوکاریی لەگەڵ دوژمندا بەکاری هێنابێت یان وەک دەستەچیلەی دوژمن، ئارامیی وڵاتی تێک دابێت و لە ناوچەیەکی دیاریکراودا ترس و دڵەڕاوکێی دروست کردبێت و لە هەمان کاتدا کەسێکی کوشتبێت، دەکرێت ئەم کەسە هەم "لەسێدارە" بدرێت و هەم تاوانی دیکەیشی بخرێتە پاڵ."
لە کاتێکدا هەواڵی بڕیاری داخوازیی سزادان لە لایەن بەرپرسانی دەزگای دادەوە بۆ سەدان ناڕازیی دەستگیر کراو لەم ڕۆژانەدا دەبیسترێت، لە ناو ئەم بڕیاری داخوازیی سزادانانەدا بەشێک لە ناڕازیان تۆمەتی "موحارب" خراوەتە پاڵیان و لە ئێستادا بەرپرسی دەزگای داد جارێکی دیکە دادوەرانی دزگای دادوەریی هان دەدات کە لە دادگایی کردنی ناڕازیاندا خێرا بن و لە ماویەکی کورتدا بڕیاری سزاکەیان دەر بکەن.
مۆحسێنیی ئێژەیی لە درێژەی قسەکانیدا ڕوو لە دادوەران وتی: " هاوکارانی دادوەر پێویستە لە زووترین کاتدا هەنگاو بۆ سزادان و دادگایی کردنی بکەرانی ئاژاوەکانی ئەم دواییانە بدەن."
ڕۆژی ڕابردوو، ٢٢٧ کەس لە نوێنەرانی مەجلسی شۆرای ئیسلامی لە ڕاگەیەندراوێکدا تۆمەتی "موحارب"یان خستە پاڵ ناڕازیان و داوایان لە بەرپرسی دەزگای داد کرد، هەرچی زووتر فەرمانی "لە سێدارەدان"یان پەسەند بکات.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە