بەپێی زانیارییەکانی "ئێرانوایەر" دوای تێپەڕ بوونی زیاتر لە مانگێک لە دەستبەسەر بوونی "عادڵ کەریمی" فۆتۆگرافەر و دیکومێنتاری کورد، تا ئێستاش لە ژەێر لێکۆڵینەوەدایە و هێشتا تۆمەتەکانی پشتڕاست نەکراونەتەوە. ئەم فۆتۆگەرافەرە، شەوی ١٩ی ڕەزبەر، لەگەڵ "ئاران سەمیمی" خوێندکاری مووسیقی ە لر ماڵەکەی ئەودا دەستگیر دەکرێن و بۆ ئیتلاعاتی "ورمێ" دەگوازرێنەوە.
عادڵ کەریمی لە ئێستادا لە گرتووخانەی ورمێ دەستبەسەرە و لێکۆڵینەوەکان لەسەری بەردەوامە. ئەو تا ئێستا دوو جار پێوەندی بە بنەماڵەکەیەوە گرتووە. دوایین پێوەندی ئەم فۆتۆگرافەرە چوارشەمە ١٨ی خەزەڵەر، بوو، بنەماڵەکەی ئاگادار کردووەتەوە کە هێشتا تۆمەتەکانی پشتڕاست نەکراونەتەوە.
عادڵ کەریمی ٣٢ ساڵیەتی و دەرچوویی لقی نەرمئەفزاری کۆمپیوتەرە کە لەم ساڵانەی دواییدا سەرقاڵی فۆتۆگرافی و دیکومێنتاری بووە.
تا ئێستا بنەماڵەکەی چەندین جار سەردانی گرتووخانەی ورمێ و ناوەندە جیاوازە دادوەرییەکانیانیی ئەم شارەیان کردووه، بەڵام تەنیا وڵامێک کە بەرپرسان پێیان داونەتەوە ئەمە بووە کە دۆخی ئەم فۆتۆگرافەرە باشە و دیار نییە کەی ئازاد دەکرێت.
ئەمە لە حاڵێکدایە بنەماڵەی عادڵ کەریمی چەندین جار بۆ وەرگرتنی پارێزەر ڕوویان لە پارێزەران کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ پارێزەرێک دۆسیەکەی نەگرتووتە ئەستۆ.
جێگەی ئاماژەیە بەپێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی، تۆمەتبارانی سیاسی لە کاتی دەستگیر کردنەوە تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگا مافی هەڵبژاردنی پارێزەریان نییە. ئەوان تەنیا دەتوان بەپێی بڕگەی ٤٨ پارێزەری دەستنیشان کراو هەڵبژێرن، کە لە ئاراستەی لێپرسراو و ناوەندە ئەمنییەتییەکاندا چالاکی دەکەن.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی عادڵ کەریمی، بە "ئێرانوایەر"ی وت، باوکی ئەم فۆتۆگرافەرە، ٤٨ ساڵیەتی و دوای دەست بەسەر بوون و بێخەبەری لە دۆخی کوڕەکەی تووشی کێشەی ڕۆحی و جەستەیی زۆر بووەتەوە. هەروەها باوکی بە تەنیایی دەژیێت، و دۆخیی نادیاری کوڕەکەی و نیگەرانی زۆر ژیان و تەندورستی خستووەتە مەترسییەوە کە ئەمە نیگەرانی لای ئەندامانی دیکەی بنەماڵەکەی دروست کردووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە