ئەمڕۆ نوێنەرانی مەجلیس لەگەڵ دەزگای دادوەری کۆبوونەوەیەکی داخراویان بۆ لێکۆڵینەوە لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە بەڕێوە برد.
یەکێک لە نوێنەرانی مەجلیس دەربارەی وردەکاری ئەم کۆبوونەوە داخراوە بە ئیرنای وت، جگە لە غولامحوسەین موحسنی ئێژەیی بەرپرسی دەسەڵاتی دادوەری، ڕەحیمی وەزیری دادوەری و مونتەزری داواکاری گشتیی وڵات لەم کۆبوونەوەدا ئامادە بوون.
ئیرنا لە زاری ئەم نوێنەری مەجلیسەوە نووسیویەتی کە : "نوێنەران داوایان کردووە مامەڵەی جیدی لەگەڵ ئەو کەسە ناودارانە بکرێت کە لە مانگەکانی ڕابردوودا لە سیناریۆی دوژمندا ڕۆڕڵیان گێڕاوە و ئاگری فیتنەیان گەشاندووەتەوە."
ئەمە لە حاڵێکدایە پێشتر نوێنەری مهاباد لە مەجلیسی شورای ئیسلامی ئاماژەی بە گیانبەختکردووان لە مهاباد و ناوچە کورد نشینەکان کردبوو و وتبووی: "پێویستە وەزیری ناوخۆی وڵات وەک سەرۆکی شورای ئەمنییەتی وڵات، بەرپرسیاری ئەم دۆخە بێت."
بە وتەی "جەلال مەحمودزاده"، بەپێی ئامارە نافەرمییەکان لە یەک مانگی ڕابردوودا ١٠٥ کەس لە ناوچە کورد نشینەکان کوژراون.
هەروەها نوێنەری چابەهار لە مەجلیس کوژرانی ناڕازیانی زاهێدانی لە ٨ی ڕەزبەر، بە "ڕووداوێکی ترسناک" وەسف کرد و داوای سزادانی ئەو کەسانەی کردووە کە کارەساتی زاهێدانیان خولقاندووە.
موعینەدین سەعیدی لە دانیشتنی فەرمی مەجلیس لە ڕۆژی یەکشەمە ١٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١، وتبووی ژمارەی کوژراوان و بەریندار بووانی زاهێدان لەگەڵ هیچ یەک لە ناڕەزایەتییەکانی ساڵانی ڕابردوودا بەراورد ناکرێت.
ئەو لە درێژەدا ڕوونی کردبووەوە : "ئەوانەی کارەساتی زاهێدانیان خولقاند، لە هەر پێگە و شوێنێکدا هەن دەبێت سزا بدرێن."
هەروەها ئەسغەر سەلیمی نوێنەری سەمیرۆم ئەمڕۆ ٩ی سەرماوەز، لە مەجلیس وتی کە لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە سەمیرۆم "سێ کەس" گیانیان لەدەست داوە "کە بەپێی ڕاگەیاندنی دادوەری گشتی پارێزگای ئەسفەهان، ئەم سێ کەسە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە نەکوژراون."
ئەم نوێنەرەی مەجلیس داوای لە "وەزیرانی وڵات، ئیتلاعات و بەرپرسانی دەزگای دادوەری" کرد "لە زووترین کاتدا" لێژنەیەک پێکبهێنن و "دادوەری وڵات"یش "دۆسیەکانیان یەکلایی" بکەنەوە.
هێشتا ئاماری فەرمی و وردەکاری زیاتر دەربارەی ژمارەی کوژراوان و دەستگیر کراوانی ٢٥ی خەزەڵوەر، لە سەمیرۆم ڕانەگەیەندراوە.
پێشتر پارێزگاری ئەسفەهان وتبووی کە سێ نەفەر لە سەمیرۆم گیانیان لە دەست داوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە