لەگەڵ شکستی تیمی نەتەوەیی ئێران بەرامبەر تیمی فوتباڵی ئەمریکا و وەلانانی ئێران لە موندیالی قەتەر ٢٠٢٢، هاوڵاتیان لە شارە جیاوازەکانی ئێران هاتنە شەقامەکانەوە و شایی و خۆشی خۆیان بۆ دۆڕاندنی ئێران دەربڕی.
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە لە شارە جیاوازەکانی کودستان لاوانە پاوە، سەقز، جوانڕۆ، دیواندەرە، بانە، بۆکان، سنە، کرماشان، ورمێ، مەریوان، دێولان، کامیاران، ڕوانسەر، سەلاس باوەجانی، سەرپێڵزەهاو، مهاباد، پیرانشار، ئیلام، قوروە، بیجاڕ و … هەڵپەڕێکێ و سەما و خۆشیان گێڕا.
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە سەقز بە دەستی "ئێرانوایەر" گەیشتووە، نیشان دەدات جەماوەرێکی زۆری خەڵکی سەقز لە مەیدانی "ئیستقلال"ی ئەم شارە کۆ بوونەتەوە و بە بۆنەی دۆڕاندنی تیمی فوتباڵی ئێران لەبەرامبەر ئەمریکا شایی و هەڵپەڕکێ دەگێڕن.
بەپێی ئەم گرتە ڤیدیۆیە کە بە دەستیی ئێرانوایەر گەیشتووە، دوای دۆڕاندنی تیمی فوتباڵی ئێران بەرامبەر ئەمریکا خەڵکی #سەقز شایی و خۆشی دەگێڕن.#مهسا_امینی #ناڕەزایەتی_سەراسەری #موندیالی_٢٠٢٢ pic.twitter.com/pMJ4bYpOE2
— ئێرانوایەر (@kurdishiranwire) November 29, 2022
لە جوانڕۆ خەڵکی ئەم شارە هاتنە شەقامەکانەوە و بۆ ئەم دۆڕاندنە شایی و خۆشی خۆیان دەربڕی.
هەروەها هاوڵاتیان لە شارەکانی دیکە بە ماشێن هاتنە شەقامەکانەوە و جگە لە دەربڕێنی شایی و خۆشی هاوکات لە هەندێک شوێندا ناڕازیان بە ڕۆشن کردنی ئاگر جادەکانیان داخست و دورشمی دژە حکوومەتیان دەوتەوە.
بەپێ زانیاری سەرچاوە خۆجەییەکان، لە شارەکانی کرماشان، سنە و مەریوان هێزەکانی بەسیج هێرشیان کردووەتەر سەر هاوڵاتیان و هاوکات لەگەڵ ئەوەی لێیان داون ڕاستەوخۆی تەقەیان لە خەڵک کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان هیزەکانی بەسیج لە پارکی کودەکی سنە هێرشیان کردووەتە سەر هاوڵاتیانی ئەم شارە و بە شێوەی ڕاستەوخۆ تەقەیان لەخەڵک کردووە هەر بەم هۆیەوە هاوڵاتیەکی شاری سنە بریندار بووە.
ئەمە لە حاڵێکدایە سەرەڕای سەرکوت و گوشارەکان ناڕەزایەتییەکان لە ئێران چووەتە نێو مانگی سێهەمی خۆیەوە و جگە لە ناڕەزایەتییەکان مانگرتنە سەراسەرییەکان لە ئێران بەردەامە و تا دێت پەرە دەسێنێت.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە