close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ئەندامی "دەستەی مەرگ" لە ساڵی ١٣٦٧، بوو بە ڕاوێژکاری باڵای دەزگای دادوەری

۱۰ سەرماوەزی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ئەندامی "دەستەی مەرگ" لە ساڵی ١٣٦٧، بوو بە ڕاوێژکاری باڵای دەزگای دادوەری

"حوسەینعەلی نەیری"، یەکێک لە ئەندامانی "دەستەی مەرگ" لە کاتی لە سێدارە دانی هەزاران زیندانی سیاسی لە ١٣٦٧، وەک "ڕاوێژکاری باڵای دەزگای دادوەری" دەست‌نیشان کرا.

هەواڵدەری "ئیرنا" میدیایی سەر بە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی هەواڵی دەست‌نیشان کردنی حوسەینعەلی نەیری، سەرۆکی پێشوی دادگای باڵای ئینتزامی دادوەرانیی وەک ڕاوێژکاری باڵای دەزگای دادوەری ڕاگەیاند.  حوسەیعەلی نەیری، نوێنەری تایبەتی خومەینی بوو بۆ دەست‌ بەسەردا گرتنی ماڵ و مڵکی حکوومەتی پەهلەوی و هەروەها یەکێک لە ئەندامانی "دەستەی مەرگ" بوو، کە دەستی لە سێدارەدانی بە کۆمەڵی هەزران زیندانی سیاسی لە ساڵی ١٣٦٧دا بوو.

سەید "ئیبراهیم ڕەئیسی"، جێگری داواکاری گشتی تاران، حوسەینعەلی نەیری، حاکم شەرع، سەید "عەلیڕەزا ئاوایی"، وەزیری دادپەروەری پێشوو، "مستەفا پوورمحەمەدی"، نوێنەری وەزارەتی ئیتلاعات و "محەمەدحوسەین ئەحمەدی" یەکێک لە ئەندامانی دەستەی مەرگ لە ساڵی ١٣٦٧ بوون.

حوسەینعەلی نەیری مانگی پووشپەڕی ڕابردوو لە پەراوێزی دادگای "حەمید نووری" لە سویید، لە گفت‌وگۆ لەگەڵ ماڵپەڕی ناوەندی بەڵگەنامەکانی شۆڕشی ئیسلامی بەرگری لە سێدارەدانی هەزاران زیندانی سیاسی لە ساڵی ١٣٦٧ کردبوو و وتبووی کە ئەم زیندانیانە "هەر بە هۆی ئەم دۆسییەوە دادگایی نەکراون. ئەمانە لە ناو زیندان‌دا ئاژاوەیان نابووەوە. کەشی زیندانەکە بەدەست ئەوانەوە بوو و هەر بۆیە پیلانی نوێ لە ئارادا بوو. وەک ئەوە نەبوو کە تەنها بیانەوێت دەورەی دەست‌بەسەر بوونیان تێپەڕ بکەن." 

"عەلی خامنەیی"، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی هەروەها لە ٧ی پووشپەڕ‌ی ڕابردوودا، لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەرپرسانی دادوەری وتبووی: "خودای ساڵی ٦٠ هەمان خودای ئەمساڵە."

دەست‌نیشان کردنی حوسەینعەلی نەیری وەک "ڕاوێژکاری باڵای دەزگای دادوەری" لەم ڕۆژانەدا کە زیاتر لە ١٨ هەزار ناڕازی دەست‌گیر کراون و بۆ زۆربەی ناڕازیان بڕیاری داخوازیی سزادان  دەرکراوە کە پێدەچێت ببێتە هۆی سزای لەسێدارەدانیان کە ئەم هەواڵەش جێگەی نیگەرانییە.

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرت

گێڕانەوەی ترسناکی دەست‌درێژی سێکسی لە زیندان؛ ژنانی زیندانی داوای حەبی بەرگری لە...

۹ سەرماوەزی ۱۴۰۱
ثمانه قدرخان
خوێندنەوەی وتارە لە ۹ خولەکدا
گێڕانەوەی ترسناکی دەست‌درێژی سێکسی لە زیندان؛ ژنانی زیندانی داوای حەبی بەرگری لە منداڵ بوون دەکەن