close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

حەوت هاوڵاتیی یارسانی لە کرماشان دەست‌گیر کران

۱۲ سەرماوەزی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
ڕۆژی چوارشەمە ٩ی سەرماوەز، لە سەیتەرەی بێستوون بۆ کرماشان دەست‌گیر کراون. شایانی باسە سیاوەش حەیاتی و عەلی نەزەری پێشینەی دەست‌بەسەر بوون و بانگهێشتیان بووە.
ڕۆژی چوارشەمە ٩ی سەرماوەز، لە سەیتەرەی بێستوون بۆ کرماشان دەست‌گیر کراون. شایانی باسە سیاوەش حەیاتی و عەلی نەزەری پێشینەی دەست‌بەسەر بوون و بانگهێشتیان بووە.

حەوت هاوڵاتی ئایینیی "یارسان" بە ناوەکانی "سەید فەریبورز شائیبراهیمی"، "نەوشاد ئیبراهیمی"، "سیاوەش حەیاتی"، "سەید ئەمین عەباسی"، "فەرزاد ئەڵماسی"، "سەید سروش عەباسی" و "سەید فەرهاد زالنووری" لە کرماشان تا ئێستا لە گرتووخانەن.

بەپێی ڕاپۆرتی "هێرانا"، نەوشاد تاهری، سەید فەریبورز شائیبراهیمی و سەید فەرهاد زالنووری لە درێژەی ڕۆژانی ڕابردوودا بۆ زیندانی کرماشان گواستراونەتەوە و پاش چەند ڕۆژ دووبارە گەڕێنداونەوتەوە بۆ گرتووخانەی ناوەندە ئەمنییەتییەکان. تا ئێستا لەسەر شوێنی دەست‌بەسەر بوونی سیاوەش حەیاتی، سەید ئەمین عەباسی، کاکی فەرزاد ئەڵماسی و سەید سروش عەباسی هیچ ئاگادارییەک لەبەردەست‌دا نییە.

نەوشاد تاهری، سەید فەریبورز ئیبراهیمی و سەید فەرهاد زالنووری ڕۆژی هەینی ٢٧ی خەزەڵوەر، لە ڕێ‌وڕەسمی چلەی گیانبەخت‌کردوو خەلیل عالی‌نژاد یەکێک لە سیما ناسراوەکانی ئایینی "یارسان" لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شاری سەحنە دەست‌گیر کراون.

هەروەها سیاوەش حەیاتی، سەید ئەمین عەباسی، کاکی فەرزاد ئەڵماسی و سەید سروش عەباسی، ڕۆژی چوارشەمە ٩ی سەرماوەز، لە سەیتەرەی بێستوون بۆ کرماشان دەست‌گیر کراون. شایانی باسە سیاوەش حەیاتی و عەلی نەزەری پێشینەی دەست‌بەسەر بوون و بانگهێشتیان بووە.

دوو ڕۆژ پێش "وێبگاه" تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتێک‌دا ڕایگەیاندبوو کە "کۆمەڵەی ڕاوێژکاریی چالاکانی یارسان" بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندنێک لێدان و ئەشکەنجەی ئەندامانی خۆیان لە کاتی دەست‌بەسەر بوون‌دا پشت‌ڕاست کردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە: "ڕۆژی چوارشەمە ٩ی سەرماوەز نزیکی کاتژمێر ١٩، ٧ کەس لە ئەندامانی کۆمەڵەی ڕاوێژکاریی چالاکانی مەدەنی یارسان لەگەڵ هاوڕێکانیان بۆ سەردانی ژمارەیەک لە ئازاد کراوانی ڕێ‌وڕەسمی ٢٧ی خەزەڵوەر، لە کرماشانەوە چبوون بۆ سەحنە، لە کاتی گەڕانەوەدا بۆ کرماشان لە سەیتەرەی بێستوون لە لایەن کەسانی نەناسراوە و بەبێ بڕیاری دادگا بە لێدان و کوتان دەست‌گیر کراون کە تا ئێستا هیچ ئاگادارییەک لەسەر هۆکار و ئەو ناوەندەی لێی دەست‌بەرسەر کراون لە بەر دەست‌دا نییە."

لە ڕێ‌وڕەسمی بیست و یەکەمین ساڵوەگەڕی خەلیل عەلی‌نژاد، یەکێک لە ڕێبەرانی کۆمەڵگەی یارسان هونەرمەندی ناسراوی شاری سەحەنە سەر بە پارێزگای کرماشان کە بووە مەیدانی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک، هێزە نیزامی_ئەمنییەتییەکان بە گازی فرمێسک‌ڕێژ و تەقەی فیشەک هێرشیان کردە سەر بەشدار بووان لەم ڕێ‌وڕەسمە‌دا و ژمارەیەکی زۆر لە بەشدار بووانی ئەم ڕێ‌وڕەسمەیان دەست‌گیر کرد.

"یارسان" یان "ئەهلی حەق" ئایینەکی دێرینەیە کە لە ناوچەی کرماشان و کوردستان لایەنگرانی زۆری هەیە کە بۆ ماوەی چەن سەدەیە لەگەڵ ئەم ئایینە دەژین. سەید خەلیل عەلی‌نژاد گۆرانی‌بێژ و ژەنیاری تەنبوور و سیمای ناسراو، بەرجەستە و خۆشەویستی ئەم ئایینەیە.

 

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

سەفەری ڕەئیسی بۆ سنە لە کەشێکی ئەمنییەتیی قورس‌دا

۱۰ سەرماوەزی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
سەفەری ڕەئیسی بۆ سنە لە کەشێکی ئەمنییەتیی قورس‌دا