نوێنەری تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران وتی: "ئەمریکا بیر لە ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە ئێران و ناردنی چەک لە لایەن تاران بۆ ڕووسیا دەکاتەوە نەک لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران."
"ڕابێرت مالی" لە وتووێژێکدا لەگەڵ گۆڤاری "بلوومبێرگ" ڕایگەیاند: "ئێران حەزی لە ڕێکەوتن نییە و ئێمە بیر لە شتی دیکە دەکەینەوە."
هەروەها ئەم دیپلۆماتە باڵایە وتی: "کارێک کە لە ئێستادا دەتوانین بیکەین ڕاگرتن و پەکخستنی دابینکردنی چەک لە لایەن ئێرانەوەیە بۆ ڕووسیا، لە هەمان کاتدا بۆ پشتیوانی کردن لە ئامانجە بنەڕەتییەکانی خەڵکی ئێران هەوڵ بدەین."
نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێراندا باسی لەوە کرد کە گەیاندنی مووشەک یان یارمەتیدان بۆ دروستکردنی دامەزراوە و بەرهەمە نیزامییەکان لە ڕووسیا، بە "پەڕینەوە" لە هێڵە "تازەکان" دێتە ئەژمار.
ئەمە لە حاڵێکدایە پێشتر "حوسیەن ئەمیرعەبدوڵاهیان"، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، وتبووی کە ئەمریکاییەکان پەیام دەنێرن و جەخت دەکەنەوە بۆ گەڕانەوەی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ٢٠١٥ "پەلەیانە" و لە هەمان کاتدا، میدیاکانی ڕۆژئاوا فریو دەدەن کە ئەم ڕێکەوتنە لە ئێستادا بۆ ئەوان ئەولەویەتی نییە.
بایدەن دوای دوو ساڵ لە سەرۆکایەتییەکەی، بەڵێنەکەی جێبەجێ نەکرد و ئێستا هەڕەشەی نیزامی دەکات.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە