مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و حکوومەت لە کۆبوونەوەیەکی داخراودا، ڕایانگەیاند داواکاریی سەرەکی خەڵک لە ناڕەزایەتییەکاندا بۆ "داواکارییە ئابوورییەکان" بووە.
لە کاتێکدا ڕۆژانە ژمارەیەکی زیاتر لە پیشەکان و ڕێکخراوەکان پەیوەست دەبن بە مانگرتنەکان و ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانەوە و پشتیوانی لێدەکەن، وتەبێژی دەستەی سەرۆکایەتی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، لەسەر ئەم کۆبوونەوە بە پەیامنێرانی وت "بەشی سەرەکی" ئەو بابەتانەی گفتوگۆیان لەسەر کراوە "بۆ بژێویی و باری ئابووری خەڵک دەگەڕایەوە و مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لەسەر چارەسەر کردنی ئەم کێشانە جەختی کردووەتەوە."
لەم کۆبوونەوەدا جگە لە سەرۆکی هەرسێ دەسەڵاتە سەرکییەکە، وەزیرانی ئیتلاعات، پیشەسازی، کانگا، بازرگانی و سەرۆکی ڕێکخراوی بەرنامە و بوجە لە لایەن حکوومەتەوە و هەروەها سەرۆکی کۆمسیۆنی فەرهەنگی، بەرنامە و بوجە و شەش نوێنەر لە لایەن مەجلیسەوە وتاریان پێشکەش کرد.
لە درێژەی ئەم کۆبوونەوەدا "نیزامەدین مووسەوی" وتی "بەشێکی زۆر" لەو بابەتانەی خرایە بەر باسەوە "بۆ بژێویی و ئابووری خەڵک دەگەڕایەوە و مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لەسەر چارەسەر کردنی ئەم کێشانە جەختی کردووەتەوە."
وتەبێژی دەستەی سەرۆکایەتی مەجلیس بە ئاماژە کردن بە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانە وتی: "بەشدار بووانی ئەم کۆبوونەوە بەم ئەنجامە گەیشتن کە "باشترین ڕێگە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە" لەگەڵ ناڕەزایەتییەکان، گرینگیدان بە داواکارییە ڕاستەقینەکانی خەڵکە کە زۆربەیان بۆ بژێوی ژیان و باری ئابووری خەڵک دەگەڕێنەوە."
هەروەها بە ئاماژە کردن بە ڕاپۆرتەکان "بە تایبەت لە بواری ئابووری و کەمیی دەرمان" دەڵێت ئیبراهیم ڕەئیسی لەو کۆبوونەوەدا جەختی کردووەتەوە "کێشەکانی بژێوی خەڵک" چارەسەر بکرێت.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە "مەجید میرئەحمەدی"، جێگری ئەمنییەتی و ئینتزامی وەزیری وڵات، ڕۆژی یەکشەمە لە وتووێژێک لەگەڵ میدیا حکوومەتییەکاندا وتی: "ڕێژی دەستگیر کراوان لە ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان کە زۆربەیان هیچ پیشەیەکیان نەبووە، نزیکەی لە سەتا ٤ تا ٥ بووە.
لە درێژەدا جەخت دەکاتەوە و دەڵیت: " نابێت وا بیر بکەینەوە سەرچاوەی بنەڕەتی ئەم ڕووداوانە، کێشە ئابوورییەکانە، ئەم بابەتە هەیە، بەڵام هۆکاری سەرەکی نییە؛ ناڕەزایەتی بەرامبەر نادادپەروەرییەکانە.”
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە