ئان-کلێر لێژاندەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا، ڕایگەیاند یەکێتیی ئەوروپا بەنیازە بە هۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران گەمارۆی تازە بەسەر ئەم وڵاتەدا بسەپێنیت.
ئان-کلێر لێژاندەر ئەمڕۆ پێنجشەمە ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠١ بە پەیامنێرانی وت وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا بڕیار وایە لەسەر گەمارۆ تازەکان لە دژی تاک و ئەو ناوەندانەی دەستیان لە سەرکوتەکان و هەروەها هەناردە کردنی پێهپاد بۆ ڕۆسیا بووە ڕاوێژ و گفتوگۆ بکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەڕەنسا، دوو سەرچاوەی دیپلۆماتکار وتوویانە چاوەڕوان دەکرێت لە دانیشتنی وەزیراندا ڕۆژی دووشەمە، ٢٢ی سەرماوەز، گەمارۆ تازەکان پەسەند بکریت.
یەکیک لە سەرچاوەکان ڕایگەیاند کە لە لیستی تازەی گەمارۆکاندا بۆ پێشلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران، یەک ناوەند و ٢١ کەس گەمارۆ دروان.
یەکێتیی ئەوروپا لە مانگی خەزەڵوەرەوە تا ئێستا دوو خولی گەمارۆی مافی مرۆڤی پێوەندیدار بە ئۆکرانیا بەسەر تاک و دامودەزگاکانی کۆماری ئیسلامیدا سەپاندووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە