ڕێپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێران بەرامبەر لە سێدارەدانی ناوەختی ژمارەیەکی زیاتری ناڕازیان هۆشداریی دا.
جاوید ڕەحمان، ڕۆژی شەمە ١٩ی سەرماوەز، لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی توێتێکەوە نووسی: "ترس لە ئێعدام و لەسێدارەدانی ناوەختی ناڕازیان هەیە. بەرپرسانی ئێران دەبێت بە خێرایی هەموو لەسێدارەدانەکان بوەستێنێت."
جاوید ڕەحمان چەند کاتژمێر دوای لەسێدارەدانی موحسین شکارییش لە توویەردا نووسیبووی کە بە بیستنی هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم گەنجە، تووشی شۆک بووە.
موحسین شکاری یەکەم کەسی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ئەم دواییانە بوو کە سزای لەسێدارەدانەکەی بەڕێوە برا و لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێراندا کاردانەوەی ڕەخنەگرانەی زۆری لێ کەوتۆتەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە