ڕۆژنامەی فەلەستینی "ئەلقودس"، لە زمانی سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بەبێ ئەوەی ناویان بهێنێت، ئاشکرای کرد بە گشتی ئەو گرووپە فەلەستینیانەی پشتیان بە سەرچاوە داراییەکانی کۆماری ئیسلامی بەستبوو، لە ئێستادا بە هۆی وەستانی یارمەتییە داراییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە تووشی قەیرانی دارایی بوون.
ئەم ڕۆژنامە پشتڕاستی کردەوە هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە ئێران قەیرانی دارایی دروست بووە؛ بەڵام بە تایبەتی ڕاینەگەیاندووە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران هۆکاری قەیرانە داراییەکان بووە.
هەر چەندە جۆزالەم پۆست، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بەم بابەتە، ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ئێرانی وەک سەرەکیترین هۆکاری قەیرانە داراییەکانی ئەم گرووپە فەلەستینییانە ناوبرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئەلقودس، لە ئێستادا ئەم گرووپانە لە پێدانی مووچەی بەرپرسان و ئەندامان و هەروەها چالاکییە جۆراوجۆرەکانیان تووشی کێشە بوون.
ڕۆژنامەی ئەلقودس لە زمانی سەرچاوە ئاگادارەکانی خۆیەوە ئاماژەی کردووە لە ئێستادا هەندێک لەو دامەزراوانەی سەر بە گرووپە فەلەستینییەکانن لە پارەدانی کارەبادا ماونەتەوە و لەوانەیە بە هۆی قەیرانی داراییەوە چالاکییەکانیان ڕابگرن.
ئەم ڕۆژنامەیە بەبێ ئەوەی ناو لە گرووپێکی دیاری کراو بەرێت، بەڵام جەختی کردووەتەوە کە چەندین گرووپی فەلەستینی لەوانە گرووپە نیزامییەکانی سەر بە بزوتنەوەی فەتح و گرووپە چالاکەکان لە غەزە وەکوو "جیهادی ئیسلامی فەلەستین" و "بەرەی جەماوەری بۆ ڕزگاری فەلەستین" بە گشتی بە یارمەرتی دارایی ئێرانەوە گرێدراون.
لە نێو ئەو گرووپانەدا جیهادی ئیسلامی، بە بەراورد لەگەڵ ئەوانەی دیکە پشتی بە هاوکارییە داراییەکانی تاران بەستووە.
هەروەها پێشتر ماڵپەڕی ئەلمانیتۆر لە ڕاپۆرتێکدا نیگەرانی ڕێکخراوە فەلەستینییەکانی لە ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی ئێران ڕاگەیاندبوو.
سەرچاوەیەکی ڕێکخراوی جیهادی ئیسلامی لەم پێوەندیەدا بە ئەلمانیتۆری وتبوو ئەم ڕێكخراوەیە زۆر نیگەرانە لە درێژەکێشانی ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی ئێران و هەروەها ئاماژەی کردووە ئەمە کاریگەری لەسەر هارکارییە داراییەکان و ناردنی چەکوچۆڵی کۆماری بۆ جیهادی ئیسلامی ڕزگاری فەلەستین دەبێت.
هەروەها ئەڵمانیتۆر لە زمانی سەرچاوە ئاگادارەکانەوە نووسیبووی کە سیاسەتمەداران و چاودێرانی فەلەستینی ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی ئێران بە "پیلانگێڕی ڕۆژئاوا" دەزانن و بە مەبەستی ڕاگرتنی پشتیوانی ئێران لە ڕێکخراوە فەلەستینییەکانی دادەنێنن.
لە هەمان کاتدا ئێران ئینتەرناشناڵ بە پشتبەستنی بەڵگەیەکی نهێنی کۆمپانیای بیمەی کەشتیوانی لۆیدز،نووسیویەتی کۆماری ئیسلامی بۆ دابینکردنی سەرچاوەی دارایی حێزبوڵای لوبنان بازرگانی نایاسایی دەکات.
بەپێی ئەم بەڵگەیە کۆمپانیای کەشتیوانی لۆیدز لە هۆشدارییەکی نهێنیدا بە کڕیارەکانی ڕایگەیاند هێزەکانی قودسی سپاسی پاسداران و حێزبوڵا بە شێوەی نایاسایی لە ڤینۆزۆئێلاوە بۆ ئێران زێڕ دەنێرن تا بە دەور دانەوەی گەمارۆکان، پشتیوانی دارایی بۆ چالاکییە تیرۆریستییەکانی میلیشیاکانی سەر بە تاران لە لوبنان دابین بکەن.
کۆماری ئیسلامی لەبری ئەو بەرهەمە نەوتیانەی هەناردەی ڤینۆزۆئێلای دەکات، لە ڕێگەی سپا و حێزبوڵا شمشی زێڕ وەردەگرێت کە دوای گەیشتن بە ئێران، بۆ تورکیە تڕانزیت بکرێت و پارەی ئەم دانوستانەی سپا بە حیزبوڵای لوبنان دەگات.
بە بڕیاری دادگایەک لە ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی فڕۆکەی ئێرانی-ڤینۆزۆئێلایی لە ئەرژەنتین، ڕێگە بە ئاشکرا کردنی هەموو زانیارییەکانی لۆیدز گیرا.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە