سەرۆکی شۆرای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەندامانی لێژنەی دۆزینەوەی ڕاستییەکان سەبارەت بە کوشتن و سەرکوتی ناڕازیانی دەستنیشان کرد.
ئەندامانی ئەم لێژنەیە بریتین لە سارا حوسەین لە بەنگلادیش، شاهین سەدرعەلی لە پاکستان و ڤیۆیێن کریستیچویچ لە ئەرژەنتین.
لە بڕیارێکی مێژووییدا شۆرای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠١، بڕیاریاندا لێژنەیەکی سەربەخۆی نێودەوڵەتی بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکان، بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران، و سەرکوتە کوشندەکانی کۆماری ئیسلامی لە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠١، بە دواوە پێکبهێنن.
بەپێی ئەم پەسندکراوە، سەرۆکی شۆرای مافی مرۆڤ لە ڕۆژی ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠١، ئەرکدار کرا بە شێوەی سەربەخۆ، کاری لێکۆڵینەوە و تۆمار کردنی حاڵەتەکانی پیشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران بگرێتە ئەستۆ.
ڕێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤ دەڵین کۆماری ئیسلامی لە حەوتووەکانی ڕابردوودا بە شێوەی بەرین دەستی داوەتە کوشتنی ناڕازیانی بێچەک و دەیان هەزار کەسی دەستگیر کردووە.
ئێران کاردانەوەی بەرامبەر بە ئەم پەسەند کراوە نیشان دا و وێڕای ڕەت کردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە وتی وڵاتانی وەک ئەمریکا، فەڕەنسا، بریتانیا و ئەڵمانیا "لە باری ئەخلاقییەوە شیاوی" ئەوە نین چاودێری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە وڵاتانی دیکەدا بەکەن.
هاوکات نوێنەرانی کۆنگرێسی ئەمریکا پلانی نوێی یاسادانەرانی ئەمریکایی بۆ بە ئامانج گرتنی منداڵەکانی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی کە دەستیان لە سەرکوتەکانی ئەم وڵاتەدا بووە ڕاگەیاند.
ئەم پلانە لە لایەن دوو نوێنەری کۆماریخواز و دوو نوێنەری دێمۆکرات بە ناوەکانی جۆ دیلسۆن، جۆش گۆتهایمەر، کلۆدیا تێنی و ڤیسێنتی گۆنزالێس بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڤیزا و مانەوەی کەسوکاری سەرکوتکەرانی کۆماری ئیسلامی لە ئەمریکا پیشکەش کراوە.
لە ئەگەری پەسەند کرانی ئەم پلانەدا بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا فەرمان دەدرێت لێکۆڵینەوە لەوە بکات کە ئایا گرووپێکی زۆر لە بەرپرسانی ئێران لەوانە ئەندامانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، نووسینگەی عەلی خامنەیی و هێزە ئینتزامییەکان و ئەندامانی نزیک لە بنەماڵەکانیان لەم وڵاتەدا ئامادەن یان نا.
بە پێی دەقی ئەم پڕۆژە یاسا پێشنیار کراوە، پێدانی هەر ڤیزایەک بۆ ئەو کەسانەی دەستیان لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و گەندەڵی بەربڵاو لە ئێراندا هەیە، دەبێت هەڵبوەشێتەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە