بەپێی ڕاپۆرتی "تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان" سامان یاسین، ڕاپەری خەڵکی کرماشان و لە دەستگیر کراوانی ناڕەایەتییەکانی ئەم دواییانەی ئیران لە زینداندا بە خواردنی چەندین حەب هەوڵی خۆکوژی داوە.
سامان یاسین شەوی ٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠١، لە حاڵێکدا لە هۆڵی ٣١ی ئەندەرزگای زیندانی ڕەجایی شەهری کەرەجدا ویستوویەتی کۆتایی بە ژیانی بهێنێت پێشتر بەتۆمەتی "موحارب" بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرکرابوو. دوای ئەوەی بێهۆش دەبێت دەیگوازنەوە بۆ نەخوشخانەی زیندان، دوای شۆردنەوەی گەدەی و لێدانی دەرزی سیرۆم سەرەڕای ئەوەی لە حاڵەتی نیمچە وشیارییدا بوو، سەرەتا بۆ سویتی زیندان و دوای ئەوەی بە تەواوی وشیاری بەدەست هێناوەتەوە گوازراوەتەوە بۆ بەندی سیاسی لە هۆڵی ١٠ی ئەندەرزگای ٤ی ئەم زیندانە.
بەپێی ڕاپۆرتی "تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان" لە زمانی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەم هونەرمەندە: "سامان یاسین لە سێ حەوتووی ڕابردوودا لە ناکاو لەگەڵ چەند زیندانیەکی دیکەدا کە بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەرکرابوو بۆ زیندانی ئێڤین گوازرانەوە، دوای لەسێدارەدانی موحسین شکاری لە دۆخێکی دژواردا دەمێنێتەوە، سامان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر دۆخی دژوار و گوشارەکان لەسەری و مەترسی جیبەجێ بوونی خێرای لەسێدارەدانی هەوڵی خۆکوژی داوە."
سامان یاسین هونەرمەندی کورد خەڵکی کرماشان لە بەرواری ١٠ی ڕەزبەری١٤٠١، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە تاران لە لایەن هیزە ئەمنییەتیییەکانەوە دەستگیر کرا. دوای گەڕانەوە لە گرتووخانە سەرەتا بۆ دادگای ئەمنییەتی زیندان گوازرایەوە و پاشان برایە زیندانەکانی فەشافویە و ئیڤین. ئەو لە بەرواری ٨ی سەرماوەز، دوای ڕاگەیاندنی بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ زیندانی ڕەجایی شەهر گوازرایەوە.
"تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان" پیشتر ڕایگەیاندبوو بۆ دانپێدانای زۆرەملی سامان یاسین "ئەشکەنجەی توندی دەروونی و جەستەیی" دراوە.
لانیکەم شەش هونەرمەندی ڕاپەر لە ناڕەزایەتییەکانی ڕابردوودا دەستگیر کراون، توماج ساڵحی، محەمەد عەلی کاشی (ڤێدا)، ئاگرین شێبەگی (ئاگرین)، تاهر(تاحر)، بێهراد عەلیکناری (بێهراد) و سامان یاسین. بڕیاری سزای لەسێدارەدان بۆ سامان یاسین دەرکراوە، هەروەها نێگەرانی زۆر لە ئەگەری دەرکردنی بڕیاری لەسێدارەدان بۆ توماج ساڵحی هەیە.
کۆماری ئیسلامی لە دوو دەیەی ڕابردوودا ژمارەیەکی بەرچاوی لە ڕاپەرەکان دەستگیر کردووە و تۆمەتی خستووەتە پاڵیان و گوشاری زۆری بۆ هێناون بە شێوەیەک کە ناچاری کردوون وڵات جێبهێڵن، لەوانە دەتوانین ئاماژە بکەین بە ڕاپەرە بەناوبانگەکانی وەک "سروش هیچکەس"، "ڕەزا پیشڕەو"، "فەدایی"، "عیرفان"، حوسێن" و "بەهمەن دیۆ". زۆرینەی ڕاپەرەکان لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا زۆر چالاک بوون و تا ئێستا و لە سێ مانگی ڕابردوودا لانیکەم ١٠٠ گۆرانی ناڕەزایەتی ڕاپ لە فەزای هیپ هاپی فارسیدا بڵاو کراوەتەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە