ماڵپەڕی وەزارەتی خەزانەداریی ئەمریکا هەواڵی گەمارۆی "محەمەدجەعفەر مونتەزری" داواکاری گشتیی ئێران و ٦ فەرماندەی سپا و بەسیج و کۆمپانیایەکی بڵاو کردۆتەوە کە لە بەرهەمهێنانی ئامێرە دژە شۆڕشەکاندا دەوریان هەبووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی خزانەداری کە چوارشەمە ٣٠ی سەرماوەزدا بڵاو کراوەتەوە، ئەم شەش فەرماندەی بەسیج و سپا برتین لە "محەمەد کازمی"، فەرماندەی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، "عەباس نیلفرووشان"، جێگری ئۆپێراسیۆنی سپا، "موسلم موعین"، سەرۆکی بەشی سایبەریی هێزی بەسیج، "حوسەین مەعرووفی"، جێگری ڕێکخەری ڕێکخراوی بەسیج، "حەسەن حەسەنزادە"، فەرماندەی سپای تاران، "سەیدسادق حوسەینی"، فەرماندەی هێزی بەیتولموقەدەسی سپا لە پارێزگای کوردستان.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە کۆمپانیای "ئیمەن سەنعەتی زەمان فەرا" کە بۆ بەرهەمهێنانی ئامێرە دژە شۆڕشەکان لەگەڵ هێزی ئینتزامیدا هاوکاریی کردووە کراوەتە ئامانجی گەمارۆ تازەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
"برایان نێلسۆن"، جێگری کاروباری تیرۆریسمی وەزارەتی خەزانەداریی ئەمریکا جگە لە ڕاگەیاندنی ئەم خولە تازەی گەمارۆکان، جەختی لەسەر بەردەوامیی هاوکاریی وڵاتە یەکگرتووەکان لەگەڵ باقیی وڵاتان بۆ وەڵامدەر کردنی کۆماری ئیسلامی و پێشێلکارانی مافی مرۆڤ کردووە و وتوویەتی: "ئێمە بەکارهێنانی ڕۆژانەی ڕژیمی ئێران لە تووندوتیژی بە دژی خەڵکەکەی خۆی کە بەرگری لە ماڤی مرۆڤی خۆیان دەکەن، مەحکووم دەکەین. وڵاتە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانەکانمان بەڵێن دەدەن کە لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران بە هۆی پێشێل کردنی ئاشکرای مافی هاوڵاتیانی ئێرانی کە بۆ ئازادییە بنەڕەتییەکانی خۆیان خەبات دەکەن، بەکەن."
ئەمریکا پێش ئەمەیش ڕیزێک گەمارۆی خسۆتەسەر بەرپرسان و ناوەندە حکوومەتییەکانی ئێران کە دەستیان هەبووە لە کوشتار و سەرکوتی خوێناویی ناڕازیانی ئێرانیدا.
پیشتر، ژمارەیەک لە بەرپرسانی زیندانەکانی ئێران، بەرپرس و جێگری سەدا و سیما و دوو بازجوو هەواڵنێری ئەم ڕێکخراوە کە دەوریان هەبووە لە پروپاگاندا بە دژی ناڕازیان و هاوڵاتییە دەستگیر کراوەکاندا، گەمارۆ داوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە