ڕاوێژکاری ئەمنییەتیی نەتەوەیی ئەمریکا و هاوتا ئیسڕائیلییەکەی ڕۆژی پێنجشەمە یەکی بەفرانبار لە کۆبوونەوەیەکی ئینتێرنێتیدا دەربارەی گۆڕانکارییە ناوچەییەکان لەوانە بارودۆخی ئێران، گفتوگۆیان کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە لە لایەن ماڵپەڕی "کۆشکی سپی"یەوە بڵاو کراوەتەوە "جیک سالیوان"، ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی وڵاتە یەکگرتووەکان و "ئەیال خولاتا"، ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی ئیسڕائیل بە ئامادە بوونی بەرپرسانی باڵای هەر دوو وڵاتەکە لە بواری سیاسەتە دەرەکییەکان، کاروباری بەرگری و سێرڤیسە زانیارییەکاندا، "کۆبوونەوەی ئنتێرنێتیی گرووپی ڕاوێژکاریی ستراتێژیکی وڵاتە یەکگرتووەکان و ئیسڕائیل"واتە (SCG)یان بەڕێوە برد.
لەم کۆبوونەوەدا گۆڕانکارییە گرینگە ناوچەییەکان لەوانە دۆخی هەنووکەیی ئێران تاوتوێ و قسەی لەسەر کرا.
بەپێی ئەم ڕاگەیەندراوە، هەر دوو وڵاتەکە سەبارەت بە پێوەندییە سەربازییە ڕوو لە گەشەکانی ئێران لەگەڵ ڕووسیا، لەوانە سەبارەت بە چەک و تەقەمەنییە ئێرانییەکان کە کرێملین بۆ بە ئامانج کردنی ژێرخانە ناسەربازییەکان بەکاریان دەهێنێت و هەروەها ئەمەی کە ئێران لە بریی ناردنی ئەم چەک و تەقەمەنیانە، تەکنۆلۆژیا سەربازییەکان لە ڕووسیا وەردەگرێت، گفتوگۆیان کرد.
بەرپرسانی ئەمریکایی و ئیسڕائیلی لەم کۆبوونەوەدا لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆییەوە سەبارەت بە بەڵێنی خۆیان لە ئاراستەی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە و گرینگیی دڵنیا بوونەوە لەوەی کە کۆماری ئیسلامی دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕاناگات، جەختیان کردەوە.
ڕاوێژکارانی ئەمنییەتیی ئەمریکا و ئیسڕائیل هەروەها سەبارەت ڕیزی دوور و درێژی گەمارۆ ئابوورییە داسەپاوەکان لە مانگەکانی دواییدا بە دژی ئێران قسە و باسیان کرد.
بەپێی ئەم ڕاگەیەندراوە بەرپرسانی هەر دوو وڵاتەکە، هاوکارییەکان و مانۆڤرە سەربازییەکانی نێوان ئەرتەشی وڵاتە یەکگرتووەکان و هێزەکانی بەرگریی ئیسڕائیلیان تاوتوێ کرد و ئامرازەکانی بەهێز کردنی ئەمنییەت و یەکپارچەیی ئابووریی ئیسڕائیل لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینیان هەڵسەنگاند.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە