ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو"، هەواڵی گوازتنەوەی "زیبا ئومیدیفەڕ"، ڕۆژنامەنووسی کوردی بۆ نەخۆشخانەی بڵاو کردۆتەوە کە پێشتر دەستگیر کرابوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە کە ڕۆژی پێنجشەمە یەکی بەفرانباری ١٤٠١ بڵاو کراوەتەوە، خاتوو زیبا ئومیدیفەڕ بە هۆی "دابەزینی ئاستی وشیاری و هەروەها ئەشکەنجەی جەستیی و دەروونییەوە لە گرتووخانە" بۆ نەخۆشانەی "کەوسەر"ی سنە گوازراوەتەوە.
زیبا ئومیدیفەڕ، ڕۆژنامەنووسی میدیا خۆجێییەکانی کوردستان و خەڵکی قوروەی سەر بە پارێزگای کوردستانە کە لە ڕۆژی پێنجشەمە ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠١، دەستگیر کرا و بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا گوازرابوەوە.
ئەو سەرچاوە ئاگادارەی کە لەگەڵ هەنگاودا قسەی کردووە، وتوویەتی کە زیبا ئومیدیفەڕ لە ئێستادا لە بەشی "سایکۆسوماتیک"ی نەخۆشخانەی سنە لە ژێر چاودێریی تایبەتی پزیشکی دایە و "بە هۆی دابەزینی زەخت و کەم بوونەوەی ئاستی وشیاری خراوتە ژێر چاودێریی پزیشکیی درێژماوەوە."
لە کاتی دەست پێکردنی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانەوە لە ئێران، تاکوو ئێستا دەیان ڕۆژنامەنووس دەستگیر کراون.
"نیلووفەر حامیدی" و "ئیلاهە موحمەمەدی"، دوو ڕۆژنامەنووسن کە لە یەکەم ڕۆژەکانی دوای مەرگی "ژینا (مەهسا) ئەمینی"، هەواڵەکانی تایبەت بە کوشتنی حکوومەتی و ڕێوڕەسمی ئەسپەردە کردنی ژینا ئەمینیان ڕووماڵ کردووە، هێشتا لە بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەدا دەستبەسەرن و بە تازەیی لە زیندانی ئێڤینەوە بۆ زیندانی "قەرچەک" لە باشووری تاران گوازراونەتەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە