close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران؛ ١٠٠ کەس لە ناڕازیان مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە

۷ بەفرانباری ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران؛ ١٠٠ کەس لە ناڕازیان مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە

"ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران" لە دوایین ڕاپۆرتی خۆی‌دا باس لە مەترسیی لەسێدارەدانی لانیکەم ١٠٠ کەس لە ناڕازیان لە ئێران‌دا دەکات.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران هەروەها ژمارەی کوژراوەکانی ناڕەزایەتییەکانیشی لانیکەم ٤٧٦ هاوڵاتی، لەوانە ٦٤ منداڵ و ٣٤ ژن ڕاگەیاندووە.

ئەم ڕێکخراوە هەروەها ڕایگەیاندووە کە بەرز بوونەوەی ئامارەکە لە چاو ڕاپۆرتە پێشووەکەیان، زیاتر پێوەندیی بەو هاوڵاتیانەوە هەیە کە لە دوومانگی یەکەمی ناڕەزایەتییەکان‌دا کوژراون، بەڵام توێژەرانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە یەک حەوتووی ڕابردوودا توانیویانە ئەم ئامارە تازەیە پشتڕاستی بکەنەوە.

"مەحموود ئەمیری‌موقەدەم"، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، دەربارەی سەرکوتی ناڕازیان و مەترسیی دەرکردن و بەڕێوەبردنی سزای لەسێدارەدان یاخود هاوڵاتییە دەستگیر کراوەکان، وتوویەتی: "سەرباری تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژ لە دەسپێکی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان و کوشتنی سەدان کەس و دەستگیر کردنی هەزاران هاوڵاتی و دەرکردن و بەڕێوەبردنی سزای لەسێدارەدانی ناڕازایان لە لایەن حکوومەتەوە، ئاخێزی خەڵک بۆ گۆڕانێکی گەورە و گەیشتن بە مافە بنچینەییەکانی خۆیان درێژەی هەیە."

ئەو هەروەها ئەوەیشی زیاد کردووە: "خەڵکی ئێران بێ گومان بە ئامانجەکەی خۆیان دەگەن. بەڵام بە هێنانە خوارەوەی تێچووەکان بۆ وەدی‌هێنانی ئەم ئامانجە، بەشداریی بەرین‌تری خەڵک لە نێوخۆ و دەرەوەی ئێران و پشتیوانیی کۆمەڵگای جیهانی لەم ئاخێزە پێویستە."

پیش‌تر ماڵپەڕی هرانا، ژمارەی کوژراوەکانی ناڕەزایەتییەکانی ٥٠٧ کەس لەوانە ٦٩ منداڵی ژێر تەمەن ١٨ ساڵ ڕاگەیاندبوو.

بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دەربارەی ژمارەی وردی کوژراوەکان، هاوڵاتییە دەستگیر کراوەکان یاخود ئەو هاوڵاتیانەی کە مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەر ئامارێکی ورد بڵاو ناکاتەوە.

تێبینییەکەت بنووسە

ڕاپۆرتی تایبەت

گۆڕستانی ئایچی لە سەقز؛ یادکردنەوەکان بۆ دادگەریی مەهسا و کوژراوەکان

۷ بەفرانباری ۱۴۰۱
شما در ایران وایر
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
گۆڕستانی ئایچی لە سەقز؛ یادکردنەوەکان بۆ دادگەریی مەهسا و کوژراوەکان