close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

گواستنەوەی نازیلا مەعرووفیان، هەواڵنێر و خوێندکاری بەندکراو بۆ نەخۆشخانە

۱۵ بەفرانباری ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
گواستنەوەی نازیلا مەعرووفیان، هەواڵنێر و خوێندکاری بەندکراو بۆ نەخۆشخانە

نازیلا مەعرووفیان، هەواڵنێری خەڵکی سەقز و خوێندکانی زانکۆی عەلامە کە لە زیندان‌دا بەسەر دەبات بە هۆی گوشارەکانی قۆناغی لێپرسینەوە لەسەرخۆی چووە و بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە.

نازیلا مەعرووفیان ڕۆژی ٨ی خەزەڵوەری١٤٠١، دوای بڵاو بوونەوەی وتووێژەکەی لەگەڵ ئەمجەد ئەمینی (باوکی ژینا (مەهسا) ئەمینی) دەستگیر کرابوو، لە بەرواری چوارشەمە ١٤ی بەفرانبار، لە بینای لێکۆڵینەوە لەسەر تۆمەتەکانی، بە هۆی گوشارە دەروونییەکان و ئەشکەنجە ڕۆحییەکانەوە، لەسەرخۆی چووە و گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی موفەتێحی وەرامین.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی بە دەست "ئێران‌وایەر" گەیشتووە نازیلا مەعرووفیان چەند کاتژمێر دوای گوازتنەوەی بۆ نەخۆشخانە بەبێ تێپەڕاندنی قۆناغەکانی دەرمان و چارەسەری پزیشکی، گەڕێندراوتەوە بۆ زیندان.

ئەم هەواڵنێرە کوردە پیش دەستگیر کردنی لە هەشتی خەزەڵوەردا، لە توویتێک‌دا دوای بڵاو کردنەوەی وتووێژەکەی خۆی لەگەڵ ئەمجەد ئەمینی بە تەوسەوە وتبووی کە "خاڵێکی‌تر ئەوەیە کە من نە بڕیاری خۆکوژیم داوە و نە هیچ نەخۆشینێکی پێشوەختەم هەیە."

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان؛ چوار هاوڵاتیی کورد لە بۆکان دەستگیر کران

۱۵ بەفرانباری ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان؛ چوار هاوڵاتیی کورد لە بۆکان دەستگیر کران