close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

عەلی خامنەیی: ناڕەزایەتییەکان ڕوویان لە لاوازییەکانی حکوومەت نییە

۱۹ بەفرانباری ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، ئەمڕۆ دووشەمە ١٩ی بەرانباری ١٤٠١، لە وتارێک‌دا لە شاری قۆم وتی: "ناڕەزایەتییەکانی ئێران دژی لاوزییە ئیداریی و ئابوورییەکانی حکوومەت" نییە.
ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، ئەمڕۆ دووشەمە ١٩ی بەرانباری ١٤٠١، لە وتارێک‌دا لە شاری قۆم وتی: "ناڕەزایەتییەکانی ئێران دژی لاوزییە ئیداریی و ئابوورییەکانی حکوومەت" نییە.

ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، ئەمڕۆ دووشەمە ١٩ی بەرانباری ١٤٠١، لە وتارێک‌دا لە شاری قۆم وتی: "ناڕەزایەتییەکانی ئێران دژی لاوزییە ئیداریی و ئابوورییەکانی حکوومەت" نییە. 

لەم وتارەدا "عەلی خامنەیی" داوای لە لایەنگرانی کرد تا زیاتر هەڵوێستەکانی بۆ هاوڵاتیانی ئێران "ڕوون" بکەنەوە، و برەودان بە هەڵوێستەکانی حکوومەت، بە ڕێگە چارەیەک دەزانێت بۆ ئەو "وەسوەسانەی" کاریگەری "لەسەر گەنجان و هەرزەکاران دادەنێت."

ئەو جەختی کردەوە ئەم وەسوەسەیە "بە باتۆم بنبڕ ناکریت." و داوای لە لایەنگرانی کرد "بە زمانە جیاوازەکان، قوڕگی جیاواز، بە گۆڕانکاری جیاواز و داهێنانی جیاوازەوە" بۆ نەوەی گەنج و هەرزەکاری ئێرانی بڵێنەوە. 

لێدوانەکانی عەلی خامنەیی سەبارەت بەوەی کە "باتۆم ناتوانێت وەسوەسەی ئەو گەنج و هەرزەکارانەی لە حکوومەتی ئێران هەڵگەڕاونەتەوە" بنبڕ بکات، لە کاتێک‌دا باس دەکرێت لە ساڵانی ڕابردوودا دەزگای سەرکوت لە ژێر فەرمانی ئەودا، لە بەکارهێنانی باتۆم، ئەشکەنجە، کوشتن و لەسێدارەدانی کەسانی ناڕازی لە ئێران‌دا کۆتایی نەکردووە. 

ژمارەیەک لەو ٥٩١ کەسەی لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوییانەی ئێران‌دا کوژراون، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە بە باتۆم لە سەر و ڕوخساریان دراوە و ئەمە بووەتە هۆکاری گیان لەدەست دانیان.

 

عەلی خامنەیی لە بەشێکی‌ دیکەی وتارەکەی‌‌دا، ناڕەزایەتییەکانی وەک "ئاژاوەگێڕی" ناوزەد کرد و وتی : "چەند کەسێک لە ناوخۆ لەگەڵ بیانییەکان دەیانویست وا نیشان بدەن ئەم ئاژاوەگێڕیانە-کە چەند کەسێک دێنە شەقامەکان و هاوار دەکەن و جنێو دەدەن و شیشەیەک دەشکێنن و ئاگر لە تەنەکە خۆڵێک بەردەدەن-دژی لاوازییەکانی وڵاتن؛ لاوازییە ئیداریی و بەڕێوەبەرایەتییەکان، لاوازییە ئابوورییەکان و …. نا، من پێتان دەڵێم پێچەوانەی ئەمەیە. ئەوان دەیانویست خاڵە بەهێزەکانمان لەناو ببەن."

لە کاتی ئاخێزی سەراسەری خەڵکی ئێران کە لە ١١٣ ڕۆژی ڕابردووەوە دەستی پێ‌کردووە، ناوەڕۆکی دروشمی ناڕازیان تێپەڕاندنی پێکهاتەی بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی و نەمانی ئەم سیستمەیە و بەشێوەی ڕاستەوخۆ دژی لاوازییەکانی حکوومەت بووە.

عەلی خامنەیی لە بەشێکی دیکەی وتارەکەی‌دا کە بە بۆنەی ساڵێادی ڕێپێوانەکانی ١٩ی بەفرانباری ١٣٥٦، لە قۆم دژی حکوومەتی پەهلەوی بەڕێوە چبوو، داوای لە لایەنگرانی کرد تا "بەخێرایی بێنە مەیدانەوە"، هەست بە بەرپرسیارێتی" بکەن و "ئاستەنگەکان لە ئەستۆ بگرن."

ئەو لەو کەسانەی لە "ڕاپەڕینی تەوابەکان"، کە لە مێژووی شیعەدا وەک یەکێک لە ڕاپەڕینەکانی دوای ڕووداوی کەربەلا یاد دەکرێتەوە، ئاماژە دەکات و بە لایەنگرانی وت، ئەوان "درەنگ جووڵانەوە. ئێوە کە دەتانویست خوێنتان لە ڕێگای ئیمام حوسەین بدەن، بۆچی لە یەکەم ڕۆژ و دووهەم ڕۆژی موحەڕەم‌دا نەهاتن، لانیکەم کارێک ڕێکبخەن؟ لەوێ ڕادەوەستن و سەیر دەکەن، ئیمام حوسەین شەهید دەکرێت، و دوایی دڵاتان دەسووتێت، ئەو کاتەی کە دێنە گۆڕەپانەکەوە. کارێک کە لە کاتی خۆی‌دا ئەنجام نەدرێت بەم شێوەیەی لێدێت. دەبێت کار لە کاتی خۆی‌دا ئەنجام بدرێت. نابێت کەمتەرخەم بین بەرامبەر ئەو ئەرکەی عەقڵ و شەرع خستوویەتە ئەستۆمان، دەبێت بەخێرایی بچینە ناو مەیدانەکەوە. نابێت دوا بکەوین. ئەو کاتە بە ڕادەی گرینگی ئەو کارە، بە پیری مەترسییەکانەوە بچین."

ئەمە یەکەمجار نییە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ڕەخنە لە دواکەوتنی لایەنگرانی خۆی لە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ پێشهاتە کۆمەڵایەتییەکانی ئێران دەگرێت.

بەپێی ئەو فایلانەی لە لاین گرووپی هاکێری "بلەک‌ریوارد" لە بۆڵتەنە نهێنییەکانی هەواڵدەری "فارس" بڵاوی کرایەوە، پێش‌تر عەلی خامنەیی لە "بی‌دەنگی دەستەبژێران" لە ناو حکوومەتی خۆی‌دا، و بەتایبەت مەجمەعی تەشخیسی مەسڵەحەت "دڵگران" بووە و لە بابەتی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ناڕازیانی زاهێدان، لە "درەنگ جووڵانەوەی بەڕێزان شەمخانی و ڕەئیسی" ناڕازی بووە.

هەروەها عەلی خامنەیی لە دانیشتنێکی داخراودا لەگەڵ "حوسەین ئەشتەری"، فەرماندەی هیزە ئینتزامییەکان‌دا پێی وتووە "نابیت کات بە فیڕەوە بدەن."

ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە بەشێکی دیکەی ئەم وتارەدا ئاماژەی بەو کەسانە کرد کە لە ماوەی ٨ ساڵ شەڕی ئێران و عێراق‌دا شەڕیان کردووە و پەیامیکی ئاراستەی لایەنگرانی کرد: "کاتیک ڕێ‌دەکەوین، هەستی بەرپرسیارێتی دەکەین، مەترسییەکان قبووڵ دەکەین، دەچینە ناو مەیدانەکەوە و ئەنجامەکە ئەمەیە چیتر ئەمە ئەزموونی ئێمەیە."

بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ئیران لەوانە ڕێبەر و زۆبەی فەرماندەکانی ئێستای سپا و ناوەندە ئەمنییەتییەکان، لە بەجێ‌ماوانی کوژراوانی شەڕی عێراق و ئێرانن و بۆ سەپاندنی سیاسەتەکانی خۆیان بە سەر کۆمەڵگادا سوودیان لە پێگەی خۆیان وەرگرتووە، تا ئەو شوێنەی لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانە دوای کوژرانی ژینا (مەهسا) ئەمینی کە لە گرتوخانەی گەشتی ئیرشاد گیانی لەدەست دا، ژمارەیەکی بەرچاو لەوانە لە ڕێگەی پەیامی جۆراجۆرەوە بێزاری و نیگەرانی خۆیان  بەرامبەر کۆماری ئیسلامی و حکوومەتی عەلی خامنەییی دەربڕیوە و داوایان کردووە سیاسەتەکانی خۆیان بە "بنەماڵەی شەهیدانەوە" گرێ نەدەن.

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

پەرهام پەروەری پاڵەوانی مەلەوانی و تۆمەتبار بە موحارب بۆ زیندانی فەشافویە گوازرایەوە

۱۹ بەفرانباری ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
پەرهام پەروەری پاڵەوانی مەلەوانی و تۆمەتبار بە موحارب بۆ زیندانی فەشافویە گوازرایەوە