فەرماندەی ئەرکانی ئەرتەشی ئێسرائیل، ڕایگەیاند ئێران لە ئێستادا هەموو کەرەستە، هێز و زانیاریی بۆ بەرهەمهێنانی چوار بۆمبی ئەتۆمیی بە دەستەوەیە.
ئاویو کۆخاوی، فەرماندەی ئەرکانی ئەرتەشی ئیسرائیل، ئاماژەی بەوە کردووە لە ماوەی چوار ساڵ کار کردنی لە پۆستەکەیا، ئەرتەش ئامادە بووە سێ پلان بۆ "بوچەڵ کردنەوەی" هێزی ئەتۆمیی ئێران جێبەجێ بکات.
جەنەڕاڵ کۆخاوی ڕۆژی هەینی، ٢٣ی بەفرانبار، به میدیاکانی ئیسرائیلی وت لە ئێستادا ئێران بەشی سێ بۆمبی ئەتۆمی یۆرانیۆمی ٢٠٪ و بۆمبێک بە یۆرانیۆمی ٦٠٪ ی لەبەر دەست دایە.
کوخاویبە جەخت کردنەوە لەسەر چالاکیی تیمی چەکداریی ئێران وتی: "وێڕای ئەوەی تیمی چەکداری ئێران بە هێوری کار دەکات و بەرنامەی ئەتۆمییەکەی بە هێواشی بەرەوپێش دەچێت، گرینگ ئەوەیە ئەوان کۆمەڵیک سانتریفیوژی تایبەت بە خۆیان هەیە.
ئەو چالاکییە چەکدارییەکانی ئێرانی بە "پێشێل کردنی ڕێکەوتنی ئەتۆمی" زانی و وتی: "لە کەس شاراوە نییە کە ئێمە دژی بەرجام بووین و هەر ڕێکەوتنێکی تازە لەگەڵ ئێران لەم بارەوە دەبێت بەبێ بەرواری بەسەرچوون بێت."
هەروەها ئەم فەرماندە ئێسرائیلییە وتی: "ئەرتەشی ئێسرائیل لە ساڵی ڕابردوودا سێ بەرنامەی یەکلایی کرەوەی هەبوو بۆ هێرش کردنە سەر ئێران: یەکەم، هێرشی تۆڵەسەندنەوە، دووهەم، هێرشێک کە پێوەندیی بە بەرنامەی ئەتۆمیەوە نییە و سێهەم، هێرش بۆ لەناو بردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکان."
ئەمە یەکەمین جارە فەرماندەیەکی ئەرتەشی ئێسرائیل باسی هێرش کردنە سەر ماڵپەڕە ئەتۆمییەکانی ئێرانی کردووە. جەنەڕاڵ کۆخاوی لە درێژەدا دەڵێت لە ساڵەکانی ڕابردوودا ئەرتەشی ئێسرائیل خیاریی بەخشیوەتە هێرش کردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان و"چەندین جۆریتری ئامانج"ە سەربازییەکان.
هەروەها وتی ئەگەر ئەرتەشی ئیسرائیل بچێتە ناو شەڕێکی یەکلایی و سەراسەری لەگەڵ ئێراندا، ئەگەری ئەوە هەیە حیزبوڵا وەک باسکی ناوچەیی کۆماری ئیسلامی ئێران کاردانەوە نیشان بدات.
جەنەڕاڵ کۆخاوی، لە درێژەدا لەسەر حیزبوڵای لوبنان وتی: "هەزاران بنکەی حیزبۆڵا لە لوبنان لە لایەن ئیسرائیلەوە دەستنیشان کراون کە بریتین لە جبەخانەکانیان لە ژێر زەویدا تا ماڵە بەڕواڵەت نیشتەجێەکان لە باشووری لوبنان کە مووشەکەکان لەوێدا هەڵگیراون و شاردراونەتەوە."
ئەم جەنەڕاڵە باڵایەی ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە لە ساڵی نوێدا مەشقی نوێ لەگەڵ وڵاتانی جیاواز ئەنجام دەدرێت.
ئیسرائیل هاوکات لەگەڵ زیاد کردنی هەماهەنگیی هەواڵگری و ئەمنی لەگەڵ وڵاتانی کەنداو، مانگی ڕابردوو چەند فڕۆکەیەکی جەنگیی دژە ڕاداری ئێف ٣٥ی ئەمریکی زیاد کردووە بە فەوجەکانی ئیسرائیل.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە