ماڵپەڕی مافی مرۆڤی "هەنگاو" لە تویتەكدا بڵاوی کردەوە تەنیا لە ١٥ ڕۆژی سەرەتای ساڵی نوێیی زایینیدا لانیکەم ٩٦ هاوڵاتی کورد لە لایەن ناوەندە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی "ڕفێندراون."
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەم ژمارەیە، ١٣ کەسیان "تەمەنیان لە ژێر ١٨ ساڵ"دایە و هەروەها " ٥ خوێندکار، ٤ مامۆستا و ٥ ژن لە ناو ڕفێندراوەکاندا هەیە".
آمار
— Hengaw Human Rights Organization (@HengawO) January 16, 2023
در نیمه نخست ماه ژانویه ۲۰۲۳ (۱۵ روز)، دستکم ۹۶ شهروند کُرد توسط نهادهای حکومتی جمهوری اسلامی ربوده شدهاند که ۱۳ نفر از آنها نوجوان زیر ۱۸ سال بودهاند. ۵ دانشجو، ۴ معلم و ۵ زن نیز در میان ربوده شدگان میباشند.
منبع: مرکز آمار و اسناد ههنگاو#مهسا_امینی#ژینا_امینی
دوای کوژرانی ژینا (مەهسا) ئەمینی ژنێکی گەنجی تەمەن ٢٢ ساڵان، خەڵکی سەقز، کە دوای دەستگیر کردنی لە لایەن هێزەکانی گەشتی ئێرشاد، لە گرتووخانە چووە کۆماوە و پاشان گیانی لەدەست دا، ناڕەزایەتییەکان لە کوردستانەوە سەری هەڵدا و پاشان سەراسەری ئێرانی گرتەوە کە تا ئێستا بە شێوەی جواروجۆر درێژەی هەیە.
سەرتا ئەم ناڕەزایەتیانە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەستی پێکرد و دواتر بەخێرایی سیاسەتە گشتییەکانی سیستم و بەرپرسانی باڵا بە تایبەت عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی کردە ئامانج.
تەنیا سێ ڕۆژ دوای ناڕەزایەتییەکان سەرکوتی بەرینی ناڕازیان ڕوویی دا و حکوومەتی کۆماری ئیسلامی لە درێژەی ٥ مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٥٢٤ کەس لە هاوڵاتیانی ناڕازی کوشتووە، هەروەها زیاتر لە ٢٠ هەزار کەسی دەستگیر کردووە و بڕیاری سزای لەسێدارەدانی ٤ی کەسی جێبەجێ کردووە.
شایانی باسە ئەوەی کە لەم ناڕەزایەتیانەدا دروشمە دژە حکوومەتییەکان "لوتکەی سیستم" یان کردووەتە ئامانج لە چاوی ڕۆژنامەی کەیهان کە لە لایەن نوێنەری عەلی خامنەیی چاودێری و بەڕێوە دەچێت شاراوە نەبووە.
کەیهان لە سەروتاری ڕۆژی سێشەمە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠١، لە چوارچێوەی هێرش کردنە سەر ناڕازیان و بەرگری کردن لە عەلی خامنەیی ڕایگەیاند لە ناڕەزایەتییەکانی چوار مانگی ڕابردوودا "لەگەڵ یان دژی هیچ یەک لە سیاسیان" دروشم نەدراوە و "ئامانجی سەرەکی بنەمای سیستم و لە لوتکەکەیدا ڕێبەری" کۆماری ئیسلامی بووە.
دروشم دان بە دژی خامنەیی لە دروشمە سەرەکییەکانی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانە بووە. کە لە لایەن خۆیشیەوە کاردانەوەی لێکەوتەوە. ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە وتارەکانی حەوتووی ڕابردووی خۆیدا، "وێڕای ئەوەی ناڕازیانی بە "دوژمن" ناوزەد کرد وتی "دوژمن پێی وابوو بە جنێودان و سووکایەتی جۆراوجۆر دەتوانێت بەرپرسانی وڵات لە مەیدان بەدەر کات… بەڵام بەهەڵەدا چوون."
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە