ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠١، سەرەڕای کاردانەوەی توندی بەشێک لە دەسەڵاتداران بەرامبەر بە ئەگەری بە تیرۆریست ناساندنی سپای پاسداران لەلایەن پەرلەمانی ئەورووپاوە، وەزیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامی وتی، "هیچ نیگەرانییەکی نییە و سپا بە هێزەوە بەردەوام دەبێت."
پاش پێشێلکردنی بەرینی مافی مرۆڤ و سەرکورتی توندوتیژانەی ناڕازیان لە چەند مانگی ڕابردوودا، زۆربەی پەرلەمانتارانی ئەورووپا، داوایان کردووە سپای پاسداران بخرێتە ناو لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی یەکێتیی ئەورووپاوە.
ئەگەری جێبەجیکردنی ئەم بڕیارە کاردانەوەی توندی هەندێک لە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بە دوای خۆیدا هێناوە. لە یەکێک لەو کاردانەوەیانەدا ئیسماعیل کەوسەری، یەکێک لە فەرماندەکانی سپا و نوێنەری مەجلیس بە کاردانەوەی نیشان داوە و وێڕای هەڕەشەی لە وڵاتانی ئەورووپایی وتوویەتی: "ڕەنگە وڵاتانی ئەورووپایی بەرگەی دەرئەنجامەکانی پیلانگێڕیی یەکێتیی ئەورووپا بە دژی سوپای پاسداران نەگرن."
لە لایەکی دیکەوە، سەرۆکی دەفتەری سیاسی سوپای پاسداران هەروەها لە کاردانەوە بە ئەگەری بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران وتی: "بە تیرۆریست ناساندنی سپا ئاستی گرژی بۆ ئینگلیس و هاوپەیمانانی ئەورووپا و ئەمریکا زیاد دەکات و هەرجۆرە هەنگاوێک بە دژی سپای پاسداران بێوڵام نامێنێتەوە."
سەرەڕای ئەمە نیزامەدین موسەوی، وتەبێژی دەستەی سەرۆکایەتی مەجلیس بەرامبەر ئەم هەنگاوە کاردانەوەی نیشان دا و ڕوو لە پەرلەمانەکانی ئەورووپا وتوویەتی: "هەر بڕیارێک دژ بە سپای پاسداران بە وەڵامێکی یەکلاکەرەوە و دژە ڕەزامەندی پەرلەمانی ئێران بەرەوڕوو دەبێتەوە."
لەم پێوەندییەدا ڕۆژنامەی توندڕەی جەوان، سەر بە سپای پاسداران، لە ژمارەی ڕۆژی چوارشەمەی خۆیدا بەشێوی ڕاستەوخۆ هەڕەشەی جەنگی لە ئەورووپا کردووە و نووسیویەتی: "ئەگەر ئەورووپا سپا بە تیرۆریست بناسێنێت ، جەنگی ڕاگەیاندووە."
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە