ستادیی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە هەوڵەکانی پەرلەمانی ئەرووپا و دانانی ناوی سپای پاسداران لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و دەرئەنجامەکانی بۆ ئەورووپا هۆشداری دا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئیسنا، ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لە ڕاگەیەندراوەدا، ئەم ناوەندە ئەرووپاییەی بە "پەرلەمانی بێدەسەڵاتی ئەورووپا" ناوزەد کرد و پەسەندکراوەکەی ئەمڕۆی بە "قیزەون" ناو برد.
لەم ڕاگەیاندراوەدا هاتووە ئەگەر هێزەکانی سپای پاسداران لە ناوچەکەدا نەبوو "لەوانە بوو ئەمڕۆ دەوڵەتانی ئەورووپایی، لەژێر کۆنتڕۆڵ و ئاڵای داعشدا دەبوون و سەرکەردەکانیان بە کۆیلایەتی دەگیران."
هەروەها ستادیی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتوویەتی: "کردەوەکانی ئەم دواییەی پەرلەمانی ئەوروپا، جگە لەوەی داهێنانێکە لە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان، کاریگەری لەسەر ئەمنییەت، ئاسوودەیی و ئاشتی لە ئاستی ناوچەیی و جیهاندا دەبێت و پێویستە پەرلەمانی ئەورووپا ئاگاداری دەرئەنجامەکانی بێت".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠١، پەرلەمانی ئەورووپا بە کۆی دەنگ بڕیارنامەی ٣٢ خاڵی پەسەند کرد و دەنگی دا سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بخرێتە ناو لیستی گەمارۆکانی یەکێتیی ئەورووپاوە.
پێشتر پلانی دانانی سوپای پاسداران لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکاندا کاردانەوەی توندی لایەنە تیژڕەوەکانی لێکەوتەوە و لەم پێوەندییەدا ڕۆژنامەی توندڕەی جەوان، سەر بە سپای پاسداران، لە ژمارەی ڕۆژی چوارشەمەی خۆیدا بەشێوی ڕاستەوخۆ هەڕەشەی جەنگی لە ئەورووپا کردووە و نووسیویەتی: "ئەگەر ئەورووپا سپا بە تیرۆریست بناسێنێت ، جەنگی ڕاگەیاندووە."
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە