ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠١، پەرلەمانی ئەورووپا بە کۆی دەنگەوە بڕیارنامەی ٣٢ خاڵی پەسەند کرد و دەنگی دا بەوەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بخرێتە ناو لیستی گەمارۆکانی یەکێتیی ئەورووپا.
"مەجید میرئەحمەدی"، جێگری ئەمنییەتی و ئینتیزامی وڵات، بەبێ ڕوون کردنەوەی وردەکاری، کاردانەوەی بەرامبەر بە هەوڵەکانی ئەورووپا نیشان دا و وتی:"ئەگەر ئەورووپاییەکان بیانەوێت لەم ڕەوتەدا بەردەوام بن، کاردانەوەی بەرامبەر و قورسمان پێشبینی کردووە کە ڕادەگەیەندرێت."
هەروەها پێشتر هەندێک لە دسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی لەوانە "حوسەین ئەمیرعەبدوڵاهیان" وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی. بە نیگەرانییەکی زۆرەوە ڕایگەیاند پەسند کردنی وەها بڕیارنامەیەک "دەئەنجامی نەرێنی" دەبێت.
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، شەوی چوارشەمە ٢٨ی بەفرانبار، لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، لەسەر بابەتی بە تیرۆریست ناساندنی سپا لە بڕیارنامەی پەرلەمانی ئەورووپا کە ڕۆژی چوارشەمە دەنگی ئەرێنی پێدرا، بە "هەوڵیکی سوزدانە و هەڵسوکەوتی نەشیاو و نادرست" وەسف کرد.
هەروەها ئەمیر عەبدوڵاهیان بانگەشەی کردوە ڕەشنووسی ئەم بڕیارنامەیە "سۆزدارانە، توند و ناپڕفێشناڵ"ـە و "پێچەوانەی عەقڵانییەتی سیاسی و مەدەنییە."
ئەو سپای "بە ناوەندێکی فەرمی و حکوومەتی"وەسف کردووە کە "ڕۆڵی گرینگ و بەرچاوی هەیە لە دابین کردنی ئەمنییەتی نەتەوەیی ئێران و ناوچەکە، بەتایبەت لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تیرۆریسمدا."
هەروەها "مەحمود نەبەویان"، نوێنەری تاران لە مجلیس بەرامبەر ئەم بڕیارنامە کاردانەوەی نیشان دا و وتی: "ئەگەر بەڕاستی بەرژەوەندییەکانی نەتەوەی ئیران بکەوێتە مەترسییەوە، یەکێتیی ئەوروپا دەخەینە لیستی تیرۆریستییەوە و لایەنگران و بەرگریکارانی نەتەوەی ئێران لەناوچەکەدا دەزانن چۆن دەبێت لەگەڵ تیرۆریستەکان ڕووبەڕوو ببنەوە."
ڕۆژی چوارشەمە ٢٨ی بەفرانبار، زۆربەی نوێنەرانی پەرلەمانی ئەورووپا دەنگی ئەرێنیان دا بەوەی ناوی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بخرێتە ناو ئەو بڕیارنامەیە کە لە پەرلەمانی ئەوەرووپا خرایە دەنگ دانەوە.
بەپێی دەنگدانەکانی پەرلەمانی ئەورووپا، لە ٦٣٨ نوێنەری ئامادە لەم کۆبوونەوەدا ٥٩٨ نوێنەر دەنگی ئەرێنیان دا بەوەی سپای پاسداران بخرێتە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکان تەنیا ٩ نوێنەر دەنگی نەرێنیان بەم داواکارییە دا و ٣١ نوێنەری دیکەی پەرلەمانی ئەروووپا بێلایەن بوون.
کۆی گشتی ئەم پلانە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی بەفرانبار، لە پەرلەمانی ئەورووپا خرایە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە