close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە داڤۆس: ئێران سەقامگیریی جیهانی خستووەتە مەترسییەوە

۳۰ بەفرانباری ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
لە پەنجاو سێهەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵی جیهانی لە داڤۆسی سویس، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی دەوڵەتانی ئەورووپایی و سەرۆکی هەندێک لە ڕێکخراوە ئابوورییەکان وتی ئێران سەقامگیریی جیهانی خستووەتە مەترسییەوە و داوای لێکردن هەڕەشەکانی ئێران بە جیدی وەربگرن.

ئێلی کۆهێن، کە لە یەکەم گەشتی دەرەوەی وڵاتەکەیدا وەک وەزیری دەرەوە چووە ٥٣هەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، ڕۆژی چوارشەمە لە کۆبوونەوەی خۆی‌‌دا لەگەڵ ئیگناسیۆ کاسیاس، وەزیری دەرەوەی سویس وتی: "ئێران مەترسی خستووەتە سەر سەقامگیریی جیهانییەوە."

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی یەدیعوت ئاحرۆنۆت، بەڕێز کوهێن لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سویس لەسەر ئەندام بوونی کاتی سویس لە شۆرای ئەمنییەتی ڕێكخراوی نەتەوە یەکگرتووکان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی، وتی: "هەوڵەکانی سویس لە ناوەندە جیهانییەکان، بە تایبەت لە شۆرای ئەمنییەت بەرامبەر ئێران، زۆر گرینگە."

هەروەها وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک‌وەزیرانی ئالبانی، ستایشی هەوڵەکانی ئەم وڵاتەی کرد بۆ پچڕانی پێوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ تاران. پێشوتر ئالبانی دوای هێرشی بەرینی هاکەریی لە لایەن گرووپەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی پێوەندییەکانی لەگەڵ ئێران بچڕانبوو.

ئێلی کۆهێن لەم دانیشتنەدا وێڕای پێشوازی کردن لە بڕیاری پەرلەمانی ئەورووپا بۆ بە تیرۆریست ناساندنی سپای پاسداران، وتی ئیسرائیل ئەم بڕیارە بە "هەنگاوێکی گرینگ دەزانێت بۆ بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی."

ئێلی کۆهێن، وەزیری پێشووی ئیتلاعاتی ئیسرائیل، ڕۆڵی گرینگی بوورە لە ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانی نێوان تێل ئاڤیو و ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی، هەروەها لە ٨ی بەفرانبار لە لایەن ناتانیاهۆ بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل دەستنیشان کرا.

کۆمەڵی جیهانیی ئابووری یەکێکە لە گەورەترین ڕێکخراوە ئابوورییەکانی  سویس کە بارەگا سەرەکییەکەی لە داڤۆس‌دایە. کۆبوونەوەی ساڵانەی داڤۆس وەک دانیشتنەکانی دیکە و ئەو کۆبوونەوانە کە میوانی بە ناوبانگی سەراسەری جیهانی تێدایە، هەروەها بە شوێنی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سیاسەتەکانی دەسەڵاتداران دادەنرێت.

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

دەنگدانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ بە تیرۆریست‌ ناساندنی سپای پاسداران؛ پەسەند کرا

۲۹ بەفرانباری ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۲ خولەکدا
دەنگدانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ بە تیرۆریست‌ ناساندنی سپای پاسداران؛ پەسەند کرا