ڕۆژنامەی "واڵ ستریت ژوورناڵ"ی ئەمریکا لە ژمارەی ڕۆژی ٣٠ی بەفرانبار، هەواڵێکی نوێیی لەسەر جێبەجێ کردنی یاسا تازەکانی خەزانەداری ئەمریکا لە عێراق بۆ ڕێگری کردن لە گواستنەوەی دۆلار بۆ ئێران ڕاگەیاند.
ئەم ڕژنامە ئەمریکاییە لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: "دەسەڵاتدارانی ئەمریکایی و عێراقی دەڵێن، وەزارەتی خەزانەداری و فێدڕاڵی ڕێزڕۆ نیۆیۆرک لە مانگی نوامبەر، بە توندی دەستیان کردووە بە کۆنتڕۆڵ کردنی مامەڵە نێودەوڵەتییەکانی دۆلار لە لایەن بانکە بازرگانییەکانی عێراق بۆ دابەزاندنی سپی کردنەوەی پارە و گواستنەوەی نایاسایی دۆلار بۆ ئێران و وڵاتانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە گەمارۆیان لەسەرە."
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لە کاتی جێبەجێ کردنی ئەم ڕێکارە نوێیانە، لە سەتا ٨٠ یان زیاتری حەواڵەی ڕۆژانەی دۆلاری عێراق کە پێشووتر لە هەندێک ڕۆژەکاندا زیاتر لە ٢٥٠ میلیون دۆلار بوو، بەهۆی کەمی زانیاری لەسەر شوێنی گەیشتنی دراوەکان یان هەڵەی دیکە بلۆک کراوە.
لەگەڵ کەمی دۆلار، دیناری عێراق بەرامبەر دۆلار لەسەتا ١٠ی بەهای خۆی لەدەست داوە کە ئەم کێشەیە بووتە هۆی زیاد بوونی لە ڕادەبەدەری نرخی کاڵا هاوردەکراوەکان لەوانە هێلکە، ئارد و ڕۆن.
ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٤ لە دامەزراندنی بانکی ناوەندی عێراق یارمەتی زۆری کرد و لەو کاتە بەدواوە تا ڕادەیەکی زۆر دۆلاری ئەمریکا بووتە دراوی سەرەکی ئەم وڵاتە بۆ ئەوەی بەشێکی زۆر لە ئابووری بە پارەی نەخت کار دەکات. بەم حاڵەوە سیاسەتی نوێیی نەتەوە یەکگرتووەکان بووتە هۆی کونتڕۆڵ کردنی بڕە دۆلاری نەختی لە گەڕانی عێراق و ڕێگری کردووە لە گواستنەوەی دۆلار بۆ ئێران.
ئەمریکا بۆ پاراستنی گەڕانی دۆلار لە عێراق، هەر چەند مانگ جارێک لە ڕێگەی فڕۆکەوە پالێتی دراوە ئەمریکاییەکان دەگەیەننە بەغداد. بەم حاڵەوە جیبەجێ کردنی سیاسەتە نوێکانی وەزارەتی خەزانەداری بووەتە هۆی ئەوەی بەشێکی زۆر لە گەڕانی دۆلار کە فڕۆشی نەوتیش دەگرێتەوە بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەگوازرێتەوە بۆ بانکەکانی عێراق کە لە حەسابە فەرمییەکانی عێراقەوە دەنێردرێتە فێدڕاڵ ڕێزڕۆ نیۆیۆرکەوە.
ئەمە بووەتە هۆی ڕێگری کردن لە گواستنەوەی دۆلار بۆ ئێران و هەروەها دابەزینی سپیکردنەوەی پارە لە عێراق. بەم ڕێکارانە چیتر ئێران ناتوانێت بە ئاسانی کەڵک لە بازاڕی عێراق وەربگرێت و گەمارۆکان تێپەڕێنێت.
هەروەها دەسەڵاتدارانی ئەمریکایی لە وتووێژێکدا لەگەڵ واڵ ستریت ژوورناڵ جەختیان کردووەتەوە کە ئەم ڕێسا توندانە بە ئاگاداری و هاوکاری دەسەڵاتدارانی عێراق جێبەجێ کراوە و بەرهەمی دووساڵ دانوستان و بەرنامەدانانی هاوبەش بووە لە نێوان بانکی ناوەندی عێراق، وەزارەتی خەزانەداری و بانکی ناوەندی ئەمریکا. ئەم ڕێسا نوێیانە بووەتە هۆی گێژاو لە بازاڕی دراو لە عێراقدا.
.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە