نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆژی دووشەمە گەمارۆکانی بەسەر ڕێکخراوەی تەعاونی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و دەسەلاتدارانی باڵای کۆماری ئیسلامیدا سەپاند. هاوکات یەکێتیی ئەورووپا ژمارەیەک لە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی، لەوانە حەمید سەجادی، وەزیری وەرزشی گەمارۆ دا.
گەمارۆکانی ئەمڕۆ نوێترین کاردانەوەی ئەمریکایە بەرامبەر سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران دوای مەرگی ژینا (مەهسا) ئەمینی کچێکی گەنجی کورد خەڵکی ئێران کە لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا لە گرتووخانەی گەشتی ئێرشاد گیانی لەدەستدا.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕایگەیاند ڕێکخراوی تەعاونی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وەک گرووپێکی ئابووری کە لە لایەن کاربەدستانی باڵای سپا بۆ بەڕێوەبردن و وەبەرهێنان و ئامادە بوون لە بەشە ئابوورییەکانی ئێران دامەزراوە، خراوەتە لیستی گەمارۆکانەوە.
هەروەها وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا وتی پێنج کەس لە ئەندامانی دەستەی بەێوەبەرایەتی ڕێکخراوی تەعاونی سپا، جێگری وەزارەتی ئیتلاعات و چوار فەرماندەی باڵای سپایان لە ئێران خستووەتە ناو لیستی گەمارۆکانەوە.
هاوکات، یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی دووشەمە گەمارۆی نوێی بەسەر ژمارەیەک لە دەسەڵاتدارە سیاسی و نیزامییەکانی ئێران کە دەستیان لە سەرکوتی ناڕەزایەتییەکاندا هەبووە سەپاند. لە هەمان کاتدا، جۆزێپ بۆرێل دیپلۆماتی باڵای یەکێتیی ئەورووپا وتی بەبێ بڕیاری دادگای وڵاتێکی ئەورووپایی ناکرێت سپای پاسداران بخرێتە ناو لیستی تیرۆرەوە.
لە کۆبوونەوەیەکدا لە برۆکسێل، وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لەسەر قەدەغەکردنی سەفەر و داخستنی سەروەت و سامانی حەمید سەجادی، وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران ڕێکەوتن.
سەجادی تۆمەتبار کراوە بەوەی وەرزشکارانی ئێرانی ناچار کردووە بێدەنگ بن. یەکێتیی ئەورووپا بە ئاماژە کردن بە بابەتی ئێلناز کیانی کە دوای لابردنی حیجابەکەی لە پێشبڕکێکانی ئاسیا کەوتە ژێر گوشاری کاربەدەستانی ئێران.
هەروەها هێزە تایبەتەکانی پۆلیسی ئێران بەهۆی ئەوەی کە "توندوتیژیی زێدەڕۆیانە و هێزی کوشندەیان بەرامبەر بە ناڕازیانی بێچەک، لەوانە ژنان و منداڵان... و هەروەها چەکی ئۆتۆماتیکیان بۆ تەقە کردن لە ناڕازیان بەکارهێناوە" کراونەتە ئامانجی گەمارۆکان.
بلۆککردنی سەروەت و سامانی ستادی ئەمری بە مەعروف و نەهی از مونکەر، یەکێکی دیکە لە گەمارۆ نوێیەکانی یەکێتیی ئەورووپایە بۆ سەر حکومەتی ئێران.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە