"کەتایون ڕیاحی"، ئەکتەری بەناوبانگ و یەکێک لە یەکەمین ژنانی ئەکتەر بوو کە پشتیوانی لە بزوتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ئێران کرد، بە بڵاو کردنەوەی فایلێکی دەنگی بۆ جارێکی پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران کرد و بە هەڵوێستێکی ڕوون و ئاشکرا وتی: " ئەگەر هێشتا هەندێک کەس چاوەڕێن تارکی و بێدەنگی هەموو شوێنێک بگرێتەوە، دەبێت بڵێم زۆر هەڵەن."
دووبارە پشتگیری کردنی ئاشکرای خاتوو کەتایون لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران لە حاڵێکدا ڕوو دەدات کە ئەو لە ڕۆژی ٢١ی بەفرانباری ١٤٠١، لە یەکەمین جەلەسەی دادگایی کردنەکەیدا کە بۆ ڕوون کردنەوەی تۆمەتەکانی بەڕێوە چبوو و بەبێ ئامادەبوونی پارێزەر و لە بێدەنگیدا لە خانەی سینەما ئاماده بوو.
کەتایون ڕیاحی لە بەشێکی ئەم فایلە دەنگییەدا کە دووشەمە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠١، لە "ئێران ئینترناشناڵ" بڵاو کراوەتەوە دەڵێت: "ئێرانخانم هەستاوە و ژنانی ئێرانخانم بە ورە و تووڕەییەوە لە پێشڕەویدان. بەڕەوپیش چوونی ژنان و کچانی ئێرانیی دەبینم بۆیە ڕووناکی و ژیان لە حاڵی داگیرساندایە."
ئەم ئەکتەرە بەناوبانگەی سینەما و تلێویزیۆنی ئێران لە یەکەمین هونەرمەندانی ناخۆی ئێران بوو کە بە لابردنی حیجابی زۆرەملی لەگەڵ میدیا و تلێویزیۆنە فارسییەکاندا وتووێژی کرد و باسی ئەو زۆڵمانەی کرد کە بە درێژایی چەندین ساڵ لە ژێر سێبەری حیجابی زۆرەملی بەسەر ژنانی ئێراندا سەپێندراوە.
هەروەها لە بەشێکی دیکەی فایلە دەنگییەکەدا بە جەخت کردنەوە لەسەر دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەڵێت: "پای هەموو ئەو کەسانە ماچ دەکەم کە لە شەقامەکاندا ئامادەن، ئێرانخانم، سەرت هەڵبڕە، بەرەو ڕووناکی، تۆ براوەی."
بڵاو بوونەوەی ئەم فایلە دەنگییە کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە، لە یەکێک لەم کاردانەوانەدا " ئەشکان خەتیبی" ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئێرانی بۆ پشتیوانی کردن لە کەتایون ڕیاحی لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی بەشێک لەم فایلە دەنگییەی بڵاو کردووەتەوە.
#کتایون_ریاحی : "به پای تک تک کسانی که در خیابان هستند بوسه نثار میکنم. ایران بانو سرت را بالا بگیر. تو پیروزی.#زن_زندگی_آزادی #مهسا_امینی #توماج_صالحی
— Ashkan Khatibi (@KhatibiOfficial) January 23, 2023
هەروەها "محەمەدجەواد ئەکبەرین"، توێژەری ئایینی و ڕۆژنامەوانی فەرهەنگ و سیاسەت، لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی سەبارەت بە کەتایون ڕیاحی نووسی: "ئەم ژنە لە ڕووخاندنی دیواری ترس، پشکێکی ناوازەی هەیە. گرینگە تەمەنێک لەسەر پەردەی سینەما و تلێویزیۆن و شانۆ، لەبەر چاوی خەڵک ڕۆڵ بگێڕیت و لە پشتی پەردەوە خیانەت لە دڵ و چاویان نەکەیت. کۆماری ئیسلامی بۆ خۆی بە "خیانەت کردن لە مرۆڤ" ڕاوەستاوە. ئەوەی کە کەسێک خیانەتکار نەبێت تووڕەی دەکات."
این زن در شکستن دیوار ترس، سهمی یگانه دارد. مهم است که یک عمر روی پردهی سینما و تلویزیون و تئاتر، جلوی چشم و دل مردم بازی کنی و پشت پرده به چشم و دل آنها خیانت نکنی. جمهوری اسلامی خودش با «خیانت به انسان» سر پا مانده. اینکه کسی اهل خیانت نباشد خشمگینش میکند.#كتايون_رياحى pic.twitter.com/O1ha4PKX3r
— AKBARIN (@MJ_Akbarin) January 24, 2023
کەتایون ڕیاحی بە هۆی پشتیوانی کردنی لە بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە بەرواری ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠١، دەستگیر کرا و بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
هەروەها لە ٢١ی بەفرانبار، بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و هاوکاری کردن بە مەبەستی هەوڵدان بە دژی ئەمنییەتی وڵات و چالاکی تەبلیغی لە دژی سیستم" لە بێدەنگیدا دادگایی کرا.
دوای کۆتایی هاتنی جەلەسەی دادگایی کردنەکەی هەندێک لە سەرچاوە سەربەخۆکان ڕایانگەیاند کەتایون ڕیاحی "لە ژێر توندترین هەڕەشە و گوشارەکاندا بە ماشێنی فریاکەوتنی خێرا لە دادگا بۆ دەرەوە گوازاوەتەوە."
"ثورەیا ڕیاحیڕاد"، نووسەر و شاعیر، لە ڕۆژی بەڕێوەچوونی دادگاییەکەدا ڕایگەیاند "لەگەڵ ئەوەدا پێشتر خانەی سینەمایان ئاگادار کردبووەوە، هیچ کەس پشتیوانی لێنەکرد."
لە لایەن خانەی سینەما ئەم بانگەشەیە ڕەت کرایەوە و ڕایاگەیەندرا کە ئەوان بە شێوەی فەرمی لە بەرواری بەڕێوەچوونی دادگایی کردنی خاتوو کەتایون ئاگادار نەبوون.
چوار مانگ دوای ناڕەزایەتییەکانی "ژن، ژیان، ئازادی"، ناوەندە ئەمنییەتی و دادوەرییەکانی کۆماری ئیسلامی جگە لە دەستگیر کردنی ٢٠ هەزار کەس لە هاوڵاتیانی ناڕازی، ژماریەکی بەرچاو لە ژنانی ئەکتەر و سینەما کە حیجابیان لابردووە یان پشتیوانیان کردووە لە ناڕەزایەتییەکان بانگهێشت و دەستگیر کردووە.
ڕۆژی دووشەممە، ٣ی ڕێبەندان، ڕاگەیەندرا جەلەسەی دادگایی کردنی "هێنگەمە قازیانی"، ئەکتەرێکی دیکەی ناڕازی، بەهەمان شێوە بەڕێوەچوو؛ ئەکتەرێک کە لە ٢٩ی ئەم مانگەدا بە تۆمەتی پشتگیری کردنی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان دەستگیرکرا و دوای هەفتەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە