close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئاماژە بە مەرگی بەرجام دەکات

۵ ڕێبەندانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ڕافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە کۆبوونەوەیەک‌دا لە پەرلەمانی ئەورووپا  وتوویەتی: "لەگەڵ ئەوەدا کە هیچ کەس "مەرگی" بەرجامی ڕانەگەیاندووە، "بەڵام هیچ پابەندبوونێک پەیڕەو ناکریت و… هەموو ئەو سنوورانەی بۆ بەرجام دانرابوون، تا ئێستا چەندین جار پێشێل‌کراوە".
ڕافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە کۆبوونەوەیەک‌دا لە پەرلەمانی ئەورووپا وتوویەتی: "لەگەڵ ئەوەدا کە هیچ کەس "مەرگی" بەرجامی ڕانەگەیاندووە، "بەڵام هیچ پابەندبوونێک پەیڕەو ناکریت و… هەموو ئەو سنوورانەی بۆ بەرجام دانرابوون، تا ئێستا چەندین جار پێشێل‌کراوە".

ڕافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە کۆبوونەوەیەک‌دا لە پەرلەمانی ئەورووپا  وتوویەتی: "لەگەڵ ئەوەدا کە هیچ کەس "مەرگی" بەرجامی ڕانەگەیاندووە، "بەڵام هیچ پابەندبوونێک پەیڕەو ناکرێت و… هەموو ئەو سنوورانەی بۆ بەرجام دانرابوون، تا ئێستا چەندین جار پێشێل‌کراوە". 

لە هەمان کات‌دا رافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانس لە کۆبوونەوەیەک‌دا لە پەرلەمانی ئەرووپا، ناڕەزایەتی خۆی لە ئاستی چاودێری کردنی ئاژانس لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، دەربڕی و وتی ئەم چاودێری کردنانە "بە ئاراستەیەکی باش‌دا ناڕوات". 

بەڕێوەبەری گشتی ئاژانس وتی: هیوادارە لە مانگی داهاتوودا لە ئەگەری سەردانەکەی‌دا بۆ تاران، بتوانێت لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی  ئێران گفت‌وگۆ بکات.

مەحەمەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران بە خێرایی بەرامبەر ئەم قسانە کاردانەوەی نیشان دا و لێدوانەکانی بەڕێز گرۆسی ڕەت کردەوە  و "پێوەندییەکانی ئێران و ئاژانس بەردەوامە، یەکەکانی ئیتلاعاتی ئاژانس ڕایانگەیاندووە کە هیچ لادانێک لە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران‌دا نییە". هەروەها هەواڵیی سەفەری بەڕێز گرۆسی پشت‌ڕاست کردەوە و وتی پلانەکانی ئەم گەشتە بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت.

دوای دەست پێ‌کردنی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین، دانوستانەکان بۆ زیندوو کردنەوەی بەرجام هەڵپەسێرا. هاوکات لەگەڵ دەست پێ‌کردنی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە ئێران و هاتنە ئارای گەمارۆدانی سپا لە لایەن یەکێتیی ئەورووپاوە بە هۆی سەرکوت و پشتیوانی نیزامی لە ڕووسیا لە شەڕی ئۆکراین، گرژییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەورووپا سەری هەڵدایەوە و ڕەنگە ببتە هۆی ئەوەی بە شێوەی فەرمی کۆتایی ڕێکەوتنی برجامی ڕابگەیەندرێت.  

 

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

بانگەشەی وەزیری ئیتلاعات سەبارەت بە "دەستگیر کردنی ١٢ گرووپی تیرۆریستیی سەر بە...

۵ ڕێبەندانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
بانگەشەی وەزیری ئیتلاعات سەبارەت بە "دەستگیر کردنی ١٢ گرووپی تیرۆریستیی سەر بە ئێسرائیل"