ئەمڕۆ ٧ی ڕێبەندان، کاناڵی تێلێگرامی شۆرای هەماهەنگی ڕێکخراوە پیشەییەکانی مامۆستایانی ئێران، ڕایگەیاند، منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵانی کورد، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی شنۆ سەر بە پاریزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەستگیر کراوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاو کراوەتەوە ئەم منداڵە ناوی "کۆمار شابوویی"، ڕۆژی پێنجشەمە ٦ی ڕێبەندان لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دەستگیر کراوە.
سەرچاوە ئاگادارەکان وتوویانە کۆمار شابوویی بەبێ بڕیاری دادگا لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکان دەستگیر کراوە و کەلوپەلی تایبەتی بنەماڵەکەی لەوانە مۆبایلەکانیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیر کردن، تۆمەت و شوێنی دەستبەسەر بوونی ئەم منداڵە لەبەردەستدا نییە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە