close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

مەولەوی عەبدولحەمید: نەتەوەی ئێران دژی لەسێدارەدانە

۷ ڕێبەندانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
مەولەوی عەبدولحەمید، ئیمامی جومعە و جەماعەتی ئەهلی سونەتی زاهیدان لە نوێژی هەینیی ئەمڕۆ، ٧ی ڕێبەندان‌دا، وتی: "نەتەوەی ئێران دژی سزای لەسێدارەدانە. نەتەوەی ئێران لەسێدارەدان ڕەت دەکاتەوە و لەسێدارەدانی بۆ هێچ شوێنێکی ئێران و جیهان ناوێت."

ئیمامی جومعە و جەماعەتی زاهیدان لە وڵامی ڕەخنەکان‌ سەبارەت بە بێدەنگیی ئەو بەرامبەر لەسێدارەدانەکان لە سعوودیا وتی: "بە سعوودیایش دەڵێین کە نابێ لەسیدارەدان هەبێت. لە ئایینی ئیسلام‌دا لەسێداردان نییە جگە لە نموونەکانی قەساس و تایبەت‌دا. قەساس کاتێکە لە کوشتن بێت. دەکرێت ئەویش لە ڕێگای وەرگرتنی ڕەزامەندیی بنەماڵەوە پێشی پێ بگیرێت."

لە حەوتووەکانی ڕابردوودا چوار کەس لە ناڕازیانی ئێران لەسێدارە دران و ژمارەیەکی زۆریش بە تۆمەتگەلی "موحارب" و "ئەفساد فیلئەرز" هەڕەشەی بەڕێوەبردنی سزای لەسێدارەدانیان لەسەرە.

بەڕێز ئەبدولحەمید هەروەها وتوویەتی کە نەتەوەی ئێران خوزیاری ئاشتی و سڕینەوەی گرژییەکانە.

مەولەوی عەبدولحەمید بە ڕاشکاوی وتی: "پێویستە پێوەندییەکانی دەرەوە گرژیان لەسەر نەمێنی و ئێران ببێتە وڵاتی ئاشتی‌خوازی. دەبێت ئاشتی لە یەمەن و سووریا و ئۆکراین و هەموو جیهان‌دا بەرقەرا بێت."

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژێک پێش بەڕێوەچوونی نوێژی هەینیی ئەهلی سونەت لەم شارەدا، کەشی ئەمنییەتیی لە زاهیدان‌دا قورس‌تر ببوەوە. ڕۆژی پێنج‌شەمە ٦ی ڕێبەندان، ماڵپەڕی مافی مرۆیی "حاڵ‌وەش" کە هەواڵەکانی تایبەت بە سیستان و بەلووچستان ڕووماڵ دەکات، باسی لە تووند کردنەوەی کەشی ئەمنییەتی لە زاهیدان کردبوو و وتبووی: "لە سەروبەندی نزیک بوونەوە لە هەینی، و ناڕەزایەتییەکانی خەڵک، هێزە ئینتزامی و ئەمنییەتییەکان گەشێکی قورسی ئەمنییەتیان بەسەر شارەکەدا زاڵ کردووە."

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

درێژەی ناڕەزایەتیی هەینییەکانی زاهیدان؛ هێزە ئەمنییەتییەکان تەقە لە ناڕازیان دەکەن

۷ ڕێبەندانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
درێژەی ناڕەزایەتیی هەینییەکانی زاهیدان؛ هێزە ئەمنییەتییەکان تەقە لە ناڕازیان دەکەن