close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

کاردانەوەی عەباس عێراقچی بە گردبوونەوەکانی دەرەوەی وڵات: ئاسایشی کۆماری ئیسلامی لە مەترسیدایە

۳۰ ڕێبەندانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
بەرپرسی شورای ستراتژیکی پێوەندییەکانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی و جێگری پێشووی وەزارەتی دەرەوە بەرامبەر گردبوونەی ناڕەزایەتی ئێرانیانی دەرەوەی وڵات بۆ پشتیوانی کردن لە ناڕەزایەتییەکانی هاوڵاتیان لە ناوخۆی ئێران کاردانەوەی نیشان دا و وتی: "نابێت ڕێگە بدەین بەم شێوەیە بەردەوام لە دژمان ناڕەزایەتی بکرێت و پەیام بدرێت."

ئێرانییەکانی دانیشتووی شارە جیاوازەکانی وڵاتانی کەنەدا و ئەمریکا ڕۆژانی شەمەیان بە "شەمەی ناڕەزایەتی" ناوزەد کردووە و هەموو حەوتوویەک بەبێ لەبەرچاو گرتنی بەفر و باران وێنەی کوژراوان و دەستگیر کراوانی ناڕەزایەتییەکانی بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دەگرن بە دەستەوە و گردبوونەی ناڕەزایەتی بەڕێوە دەبەن.

لە مانگەکانی ڕابردوودا گردبوونەوەی بەرینی ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات بۆ پشتیوانی کردن لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ناوخۆی ئێران لە ژمارەیەک وڵاتانی ڕۆژئاوایی و هەروەها لە شارە گەورەکانی ئەمریکا و کەنەدا بەردەوام درێژەی هەبووە.

ئێرانییەکانی دانیشتووی شارە جیاوازەکانی وڵاتانی کەنەدا و ئەمریکا ڕۆژانی شەمەیان بە "شەمەی ناڕەزایەتی" ناوزەد کردووە و هەموو حەوتوویەک بەبێ لەبەرچاو گرتنی بەفر و باران وێنەی کوژراوان و دەستگیر کراوانی ناڕەزایەتییەکانی بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دەگرن بە دەستەوە و گردبوونەی ناڕەزایەتی بەڕێوە دەبەن. 

عەباس عێراقچی ڕۆژی شەمە ۲۹ی ڕێبەندانی ۱٤۰۱، لە وتووێژێکی‌دا لەگەڵ ماڵپەڕی جەماران لەم ناڕەزایەتییە سەراسەرییانەی کە لە جیهان‌دا بە دژی کۆماری ئیسلامی ئەنجام دەدرێن نیگەرانی دەربڕیوە و بانگەشەی کردووە کە لە ئێستادا "پڕۆژەی ناوزڕاندن، ئەمنییەتی کردنەوە و سڕینەوەی ڕەوایەتیی کۆماری ئیسلامی لە جیهان‌دا" لە جێبەجێ کردن‌دایە.

عەباس عێراقچی کە لە ئێستادا ئەندام و بەرپرسی شورای ستراتژیکی پێوەندییەکانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامییە، ناڕەزایەتییەکانی ناوخۆی وڵات و گردبوونەوە سەراسەریییەکانی ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتانی ڕۆژئاوای بە هۆکاری "دروست کردنی تێچوو و گوشار" بۆ سەر حکوومەتی کۆماری ئیسلامی وەسف کرد وتی: "دەبێت بەرەنگاری ببینەوە، ئەمە کاریگەری لەسەر پێوەندییەکانمان لە دەروەی وڵات دادەنێت و دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی هاوکارییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دیکە‌دا؛ یانی کەشێک بەرهەمدەهێنن کە وڵاتان بۆ هاوکاری کردن لەگەڵ ئێران تووشی دوو دڵی دەبن"ٚ. 

شورای ستراتژیکی پێوەندییەکانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی  چەند ساڵ لەمەوپێش بە فەرمانی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی دروست کراوە و هەروەها کە عەباس عێراقچی سەبارەت بەوە وتوویەتی "باسکێکی ڕاوێژکاری"ییە بۆ عەلی خامنەیی.

دەربڕینی نیگەرانی بەرامبەر بەردەوام بوونی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ئێرانیان لە وڵاتە جیاوازەکانی جیهان لە لایەن ئەم بەرپرسە پلە باڵایەی حکوومەتی ئێران دوای لابردنی ناوی نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی لە یەکێک لە گرینگترین کۆنفرانسەکانی دابین‌کردنی ئەمنییەت لە جیهان یانی "کۆنفرانسی موونیخ" ڕوویداوە. 

ڕێپێوانی ناڕەزایەتی ئێرانییەکانی دەروەی وڵات لە بەردەم کۆمەڵێک شوێن لەوانە پەرلەمانی ئەورووپا، یەکێتیی ئەورووپا، پەرلەمانەکان و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بووەتە هۆی ئەوەی  ئەم حکوومەتانە بە هۆی سەرکوتی ناڕازیان لە ئێران کۆمەڵێک سزا بەسەر کۆماری ئیسلامی‌دا بسەپێنن.

شورای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەوەتەوە یەکگرتووەکان لێژنەیەکی دۆزینەوەی ڕاستییەکانیان دەربارەی پێشێل‌کردنی مافی مرۆڤ لە کاتی سەرکوت کردنی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان‌دا پێکهێناوە و هەروەها کۆماری ئیسلامی لە کۆمسیۆنی پێگەی ژنی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرکراوە. 

ئەمساڵ بۆ یەکەم جار لە جێگەی نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی سێ کەسایەتی ناسروای دژبەری ئەم دەسڵاتە واتە شازادە ڕەزا پەهلەوی، مەسیح عەلینژاد و نازەنین بونیادی  لە کۆنفرانسی موونیخ ئامادە بوون. 

عەباس عێراقچی کە لە دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی‌ وەک یەکێک لە دانووستانکارانی حکوومەت لە دانووستانە ئەتۆمییەکان‌دا ئامادە بووە لەم وتووێژەدا جەختی لەوە کردووەتەوە لە ئێستادا کەشەکە لە دژی کۆماری ئیسلامییە و "زۆر مەترسیدارە" و "کاریگەری" لەسەر بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی داناوە.

حکوومەتی کۆماری ئیسلامی جگە لەوەی بە هۆی پێشێل‌کردنی مافی مرۆڤ و سەرکوتی ناڕازیان کەوتووەتە ژێر گوشاری وڵاتانی ڕۆژئاواییەوە هەروەها بە هۆی ناردنی چەک بۆ گرووپەکان و وڵاتانی دیکە بە تایبەت میلیشیا حوسییەکان لە یەمەن و ئەرتەشی ڕووسیا و بەکارهێنانی بۆ شەڕی ئۆکراین، نیگەرانی حکوومەتەکانی ڕۆژئاوا و ناوەندە نێودەڵەتییەکان وەکوو ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی لێکەوتووەتەوە. 

لەم وتووێژەدا عەباس عێراقچی ئەم ڕوونکرنەوەی بە دەرئەنجامی "هەوڵی ئیسرائیلییەکان بۆ نیشاندانی ئێران وەک هەڕەشە و سیستەمێکی قبوڵنەکراو" زانی و وتی: "ئەمە کاریگەرییەکانی لەسەر پەیوەندییەکانی دەرەوەمان هەیە و هاوکارییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دیکە کەم‌ دەکاتەوە؛ واتە کەشێک دروست دەکەن کە وڵاتان بۆ هاوکاری لەگەڵ ئێران دوودڵ بن".

ئاماژەدانی عەباس عێراقچی بۆ ڕوون کردنەوەکانی یوئاو گالانت، وەزیری بەرگری ئێسرائیل، لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئەمنییەتی موونیخ بووە کە ڕۆژی هەینی ٢٨ی ڕێبەندان لە وتارەکانی خۆی‌دا وتبووی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ "زیاتر لە ٥٠ وڵات"دا لە دانووستان‌دایە لەوانە "ڤینۆزۆئیلا و بێلاڕووس" بۆ هەناردەکردنی فڕۆکەی بێ‌فڕۆکەوانی شەڕ و چەکی کۆنتڕۆل کراو بە ئامانجگرتنی وردەوە.

ئەگەری هێنانە ناوەوەی سوپای پاسداران بۆ ناو لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان لە لایەن یەکێتیی ئەورووپاوە، یەکێک لە داواکارییەکانی ئێرانییەکانی دەرەوەی وڵات لە چەند مانگی ڕابردوودا بووە. 

بەڕێز عێراقچی کە بۆخۆی پێش‌تر یەکێک لە ئەندامانی سپای پاسداران بووە، بەرگری لەم هێزە نیزامییە ئایدیۆلۆژیکە کردووە و وتوویەتی بەرگریەک کە محەمەد جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی پێشوو لە دانووستانەکان لەگەڵ هێزە جیهانییەکان لە سپای کرد، "هیچ کەسێک نەیکردووە."

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

ڕەئیسی بەڵێنەکەی بۆ ڕێبەر نەبردەسەر؛ دۆلار بوو بە ٤٩ هەزار تمەن

۳۰ ڕێبەندانی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
ڕەئیسی بەڵێنەکەی بۆ ڕێبەر نەبردەسەر؛ دۆلار بوو بە ٤٩ هەزار تمەن