close button
دەتەوێت بچیتە ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە؟
وادیارە بۆ دانانی ئەم لاپەڕەیە کێشەیەک هاتۆتە ئاراوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بچۆ ناو وەشانی ئێران‌وایەرەوە
هەواڵ

هۆشداری وەزارەتی ئیتلاعات بە هاوڵاتیان: "ئاگاداری چالاکییە تیرۆریستییەکانی مووساد بن"

۳ ڕەشەمەی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۳ خولەکدا
بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسیان لە کورتە نامەیەک کردووە کە لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی بۆیان نێردراوە، لەو کورتە نامەدا هۆشداری دراوەتە هاوڵاتیان کە  ئاگادار بن بەر هەوڵە "تیرۆریستییەکانی" ئێسرائیل لە ئێران‌ نەکەون.
بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسیان لە کورتە نامەیەک کردووە کە لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی بۆیان نێردراوە، لەو کورتە نامەدا هۆشداری دراوەتە هاوڵاتیان کە ئاگادار بن بەر هەوڵە "تیرۆریستییەکانی" ئێسرائیل لە ئێران‌ نەکەون.

بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسیان لە کورتە نامەیەک کردووە کە لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی بۆیان نێردراوە، لەو کورتە نامەدا هۆشداری دراوەتە هاوڵاتیان کە ئاگادار بن نەکەونەبەر هەوڵە "تیرۆریستییەکانی" ئێسرائیل لە ئێران‌. 

لە دەقی ئەم کورتە نامەدا هاتووە مووساد لە "لاوازیی زانیاری و ئاگاداری خەڵک" بە خراپی کەڵک وەردەگرێت و لە بری "پێدانی پارە" داوا لە هاوڵاتیان دەکات "ئامرازی هات‌وچوو بکڕن و لە شوێنێک‌دا بەجێیبهێڵن."

وەزارەتی ئیتلاعات هۆشداری داوەتە هاوڵاتیان لە ئەگەری ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ وەها شتێک‌دا ئاگادار بن تاکوو نەکەونە "ژێر کاریگەری هەوڵە تیرۆریستییەکانی مووسادەوە"

ناردنی ئەم کورتە نامەیە بووتە هۆی ئەوەی لە لایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کاردانەوەی گاڵتەجاڕانەی لێ‌بکەوێتەوە.

ئەم کورتە نامەیە لە کاتێک‌دا بۆ هاوڵاتیانی ئێران نێردراوە کە ناوەندە ئەمنییەتییەکان لە ئێران بەردەوام لە ساتی ڕوودانی ناڕەزایەتییەکان و زیادبوونی ڕەخنە لە سیاسەتەکانی سیستم ئیسرائیل، ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایان بە تۆمەتباری سەرکی ئەو ڕووداوانە زانیوە.  

کوژرانی پڕ دەنگ و هەرای موحسین فەخری‌زادە، یەکێک لە فەرماندەکانی سپای پاسداران و سەرۆکی ڕێکخراوی توێژینەوە و داهێنانی وەزارەتی بەرگری ئێران لە دەماوەند، لەو ڕووداوانەیە کە ئێران گەڕاندوویەتەوە بۆ ئێسرائیل. 

هەروەها لە درێژەی دوو ساڵی ڕابردوودا زنجیرەیەک ڕووداو لە دامەزراوە ئەتۆمییەکان و ناوەندە نیزامییەکانی ئێران ڕووی‌داوە کە لە کاتی ئەو ڕووداوانەدا یان ئیسرائیل بەرپرسیارێتی گرتووەتە ئەستۆ یان ئێران حکوومەتی ئیسرائیلی تۆمەتبار کردووە بەوەی دەستی لەو ڕووداوانەدا هەبووە. 

لە پووشپەڕی ١٣٩٩، لە کۆتاییەکانی ڕۆژی ٥ی پووشپەڕدا، دانیشتوانی ڕۆژهەڵاتی تاران ڕایانگەیاند نوور و دەنگێکی بەهێزیان  بیستووە کە لە چەند کیلۆمەترەوە بیرابوو. 

وەزارەتی بەرگری ئێران وتی ئەم دەنگە پێوەندی بە تەقینەوەی تەنکیەکی گاز لە ناوچەی گشتی پارچینەوە هەبووە. بەڵام وێنە ماهوارەییەکان دەریدەخست کە ناوەندەی سەرەکی تەقینەوەکە لە خەجیر بووە، شوێنێک کە زیاتر لە ٢٠ کیلۆمەتر لە پارچینەوە دوورە و شوێنی جێگیر کردنی چەند ناوەندی پەرەپێدانی بەرنامەی مووشەکی ئێرانە. 

لەهەمان ڕۆژدا، ئاگر لە وێستگەیەکی کارەبا لە شیراز کەوتەوە، کە بووە هۆی ئەوە کارەبای بەشێکی زۆر لەو شارە بپچڕێت و دەنگی ئاگادارکەرەوەی ماشێنەکانی فریاگوزاری بووە هۆی نیگەرانی هاوڵاتیانی ئەم شارەوە.   

لە ڕۆژی ١٢ی پووشپەڕ‌دا، تەقینەوەیەک لە دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنز لە یەکێک لە باڵەخانە و کۆشکەکانی ناوەندی مونتاژی سەنتەرفیوژی ئێران ڕوویدا.

ڕۆژێک دوای تەقینەوەکەی نەتەنز، ڕۆژنامەی ئەمریکایی نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێک‌دا لە زمانی یەکێک لە کاربەدەستانی ئیتلاعات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وردەکاری ئەم ڕووداوەی بڵاو کردەوە و نووسیبووی ئەگەری ئەوە هەیە ئەم "ئۆپراسیۆنە تێکدەرانە" کاری ئیسرائیل بێت. 

 لە ڕۆژە سەرەتاییەکانی تەقینەوەکەی نەتەنز ئێران ڕایگەیاند ڕووداوەکە گەورە نەبووە بەڵام وێنە ماهوارەییەکان نیشان دەدەن خەساری زۆر گەیشتووە بە یەکێک لە بینا ناوەندییەکانی مۆنتاژی سەنترفیوژ لە نەتەنز.

هەروەها لە مانگی گەڵاوێژی ١٣٩٩، لە شەقامی پاسداران لە باکووری تاران ژن و پیاوێک بە تەقەی فیشەک کوژران، لە کۆتاییەکانی مانگی خەزەڵوەردا، ڕۆژنامەی نیۆیۆرک‌تایمز ڕایگەیاند کە ئەو کەسەی کوژراوە ناوی ئەبو محەمەد ئەلمسری، پیای ژمارە دووی ئەلقاعدە و لە گۆمان لێکراوانی سەرەکی بۆمب‌ڕێژ کردنی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە کێنیا و تانزانیا بووە. 

ڕۆژێک دوای ئەم ڕووداوە هەواڵدەری ئەسۆشیدێت‌پرێس لە زمانی چوار بەرپرسی ئێستا و پێشووی ئەمریکاوە نووسی، ئەمریکا و ئێسرائیل بۆ بەدواداچوون و کوشتنی پیاوی ژمارە دووی ئەلقاعذە هاوکاریان کردبوو. 

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکانی پێوەندیدار بە شوێنی ژیان و ناوی بەکارهێنراوی ئەلمسری لە تاران لە لایەن ئامریکاوە درابوو بە ئیسرائیل و یەکەیێک لە ناو مووساد بە ناوی کیدۆن، ئەم ئۆپراسیۆنەی جێبەجێ کردووە. 

هەروەها لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانەی ئێران کاربەدەستان بەشێک لە هەوڵەکانی ناڕازیانیان بە وڵاتانی ڕۆژئاواییەوە گرێ دابوو و ناڕازیانیان بەوە تۆمەتبار دەکرد کە لە وڵاتانی "ئیسرائیل و ئەمریکا" فەرمان وەردەگرن. 

 

از بخش پاسخگویی دیدن کنید

در این بخش ایران وایر می‌توانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راه‌اندازی کنید

صفحه پاسخگویی

تێبینییەکەت بنووسە

هەواڵ

کاردانەوەی توندی ئاڵمان بەرامبەر بڕیاری لە سێدارەدانی شارمەهد؛ دەرکردنی دوو کارمەندی باڵوێزخانەی...

۳ ڕەشەمەی ۱۴۰۱
خوێندنەوەی وتارە لە ۱ خولەکدا
کاردانەوەی توندی ئاڵمان بەرامبەر بڕیاری لە سێدارەدانی شارمەهد؛ دەرکردنی دوو کارمەندی باڵوێزخانەی ئێران