دوای چوار مانگ لە دەستپێکردنی هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکانی کچان لە ئێران، و ژەهراوی بوونی هەزاران قوتابی و ڕاگوێزانیان بۆ نەخۆشخانە، عەلی خامنەیی بەرامبەر ئەم ڕووداوە کاردانەوەی نیشان دا و ڕۆڵی حکوومەتی لەم کارەدا ڕەتکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەمە ١٥ی ڕەشەمە، خامنەیی لە ڕێوڕەسمی دارناشتندا و لە وتارێکی کورتدا سەبارەت بە ژەهراویی کردنی کچانی قوتابی وتی: "ئەمە هەم تاوانە بەرامبەر بێتاوانترین بەشی کۆمەڵگا واتە منداڵان، و هەروەها دەبێتە هۆی ترس، نائەمنی، و نائارامی دەروونی کۆمەڵگا و نیگەرانی بنەماڵەکان."
ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە درێژەدا وتی: "ئەگەر لەسەر ئەم بابەتە کەسانێک مەحکووم بوون، هیچ لێبوردنێک بۆ ئەوان لە ئارادا نییە؛ هەمووان ئەمە بزانن." هەروەها وتی ئەنجامدەران "دەبێت سزا بدرێن و سزادانی ئەمانە ببێتە دەرسێک بۆ ئەوانی دیکە"
دواکەوتنی لێدوانەکانی ڕێبەر کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە کیمیایی کردنی قوتابخانەکان لە حاڵێكدا بڵاو بووەتەوە کە ئەو لە یەکێک لە وتارەکانیدا دوای دەست پێکردنی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ئەم دواییانە لە ئێران داوای "سزا" دانی ئەو گەنجانەی کردبوو کە لە ناڕەزایەتییەکاندا بەشداریان کردبوو.
لە دوای لێدوانەکانی ئەمڕۆی خامنەیی، غولامحوسەین موحسینی ئێژەیی، سەرۆکی دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی، داوای لە هەمووان کرد خۆیان لە تاونبار کردنی حکوومەت لە هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکان ببوێرن.
هەروەها بە هەڕەشە کردن لە چالاکانی میدیایی و مەدەنی وتی: "ئەو کەسانەی کە لەسەر ئەم بابەتە لەگەڵ دوژمندا ئاڵۆزی دروست دەکەن و هەواڵی ناڕاست و دەنگۆ بڵاو دەکەنەوە" دەبێت بانگهێشت بکرێن.
لە هەمان کاتدا سەرۆکی دەزگای دادوەری ئەنجامدەرانی ژەهراویی کردنەکانی بە موفسیدفیلئەرز ناودێر کرد و وتی ئەگەر بناسرێنەوە و دەستگیر بکرێن "دەزگای دادوەری بە شێوەی تایبەتی و بەخێرایی دادگاییان دەکات و هەموو ئەو کەسانەش دەستیان لەو کارەدا بووە سزا دەدات".
وتەکانی سەرۆکی دەزگای دادوەری لە کاتێک دایە کە هێشتا هیچ کەسێک لەسەر هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکان دەستگیر نەکراوە، و بە وتەی نوێنەرێکی مەجلیس تا ئێستا لانیکەم ٢٣٠ قوتابخانە لە ٢٥ پارێزگای وڵات کراونەتە ئامانجی هێرشی کیمیایی.
محەمەدحوسەین ئەفسەری، ئەندامی "لێژنەی دوزینەوەی ڕاستییەکان بۆ لێکۆڵینەوەی هۆکاری ژەهراوی بوونی قوتابیان" وتی تا ڕۆژی یەکشەمە ١٤ی ڕەشەمە، زیاتر لە ٥٠٠٠ هەزار قوتابی کچ و کوڕ ژەهراوی بوون کە ڕێژەی ژەهراوبوونی کچان لە کوڕان زیاتر بووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە