تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتێکدا بانگهێشت کردنی ساڵح نیکبەخت، پارێزەری بنەماڵەی ژینا (مەهسا) ئەمینی، هەروەها پێشتر پارێزەریی بەشک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە ئەستۆ بووە ڕاگەیاندووە و نووسیویەتی کە ئەم پارێزەرە بە "پڕوپاگەندە لە دژی کۆماری ئیسلامی" تۆمەتبار کراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە بەڕێز نیکبەخت ڕۆژی شەمە ۲۰ی ڕەشەمەی ۱٤۰۱، بۆ لقی دووی لێکۆڵینەوەی" دادگای گشتی و شۆڕشی موقەدەس" لە زیندانی ئێڤین بانگهێشت کرا و بە "پڕوپاگەندە لە دژی کۆماری ئیسلامی" تۆمەتبار کراوە.
ئەم پارێزەرە دوای سەردانی لقی دووی لێکۆڵینەوەی دادگای زیندانی ئێڤین و ڕوون کردنەوەی تۆمەتەکانی، بە "دانانی بارمتە" تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد بووە.
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لە زمانی کەسێکی ئاگادارەوە نووسیویەتی وەک هەموو نموونەکانی دیکە بەڕێز نیکبەخت بە "وتووێژ لەگەڵ میدیاکانی دەروەی وڵات" تۆمەتبار کراوە.
تۆمەتبار کردن و بانگهێشت کردنی ساڵح نیکبەخت پارێزەی بنەماڵەی ئەمینی لە کاتێکدا ئەنجام دەگرێت کە لە سەروبەندی شەشەمین مانگدا دوای کوژرانی حکوومەتی ئەم ژنە گەنجە میدیایی "ساندەی تایمز"ی بریتانی لە ڕاپۆرتێکی توێژینەوەیی پرژاوەتە سەر تاوانە جۆراجۆرەکانی پۆلیسی ئەمنییەتی ئەخلاقی لە کاتی دەستبەسەر بوونی ژینا (مەهسا) و جەختی کردووەتەوە کە هێزەکانی گەشتی ئیرشاد سەرەڕای لێدان و کوتانی ئەم ژنە گەنجە لە کاتی دەستبەسەر بوونیدا، تا ٤٥ خولەک دوای لەهۆش چوونی لە بنکەی پۆلیسی ئەمنیەتی ئەخلاقی تاران گاڵتەیان پێکردووە و لە کاتی پێویست نەگەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
ژینا (مەهسا) ئەمینی، ژنێکی گەنجی تەمەن ٢٢ ساڵان، خەڵکی شاری سەقز کە لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بۆ سەفەر و دیدار لەگەڵ خزمەکانیان چووبوونە تاران لە ۲۲ی خەرمانان، لە لایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشادەوە دەستگیر کرا بە وتەی بەڕێز نیکبەخت دوو کاتژمێر دواتر، لە حاڵێکدا ۹٥٪ی نیشانەکانی زیندوومانی لەدەست دابوو تەرمەکەیان گەیاندبووە نەخۆشخانەی کەسرا. ڕۆژی چوارشەمە، ٢٣ی خەرمانان، ڕاگەیندرا کە هەوڵی دوکتورەکان بۆ ڕزگار کردنی بێئەنجام بوو.
کوژرانی ژینا (مەهسا) ئەمینی بووە دەستپێکی ناڕەزایەتییە بەرینەکان بە دژی کۆماری ئیسلامی لە سەراسەری وڵاتدا.
تێبینییەکەت بنووسە