بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی ۲٦ۍ ڕەشەمە، بڕیاری پێنج زیندانی پیاو و ژنێک کە پێشوتر بە تۆمەتەکانی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر و تۆمەتی سیاسی بە لەسێدارەدان مەحکووم کرابوون، لە زیندانی ورمێ جێبەجێ کرا. هەروەها بەپێی ڕاپۆرتەکان لەم زیندانەوە، محیەدین ئیبراهیمی، زیندانیی سیاسی کورد لە ناو لەسێدارەدراواندا بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤی هرانا، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی ۲٦ی ڕەشەمەی ۱٤۰۱، پێنج بەندکراو لە زیندانی ورمێ لەسێدارە دران. پێشتر ئەم پێنج زیندانییە بە تۆمەتەکانی پێوەندیدار به مادەی هۆشبەرەوە بە لەسێدارەدان مەحکووم کرابوون کە ناسنامەکانیان بریتن لە یاسین ڕەشیدی، عەشی (فروهەر) عەباسنژاد، جیهانبەخش ڕادلوویی، محەمەد ئەیوبیان، نەسیم نیازی لە لایەن هرانا پشتڕاست کراوەتەوە.
لە هەواڵێکی دیکەدا کە ماڵپەڕی هەنگاو بڵاوی کردووەتەوە بڕیاری لەسێدارەدانی "مەحیەدین ئیبراهیمی" سەر لە بەیانی هەینی ۲٦ی ڕەشەمە، لە زیندانی ناوەندی ورمێ جێبەجێ کراوە. میدیاکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژانی ڕابردوو بەرامبەر گواستنەوەی مەحیەدین ئیبراهیمی، زیندانی سیاسی کوردی مەحکووم بە لەسێدارەدان، بۆ ژووری تاکەکەسی لە زیندانی ورمێ نیگەرانیان دەربڕیبوو.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ۲٤ی ڕەشەمە، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند لە ماوەی دوو مانگ و نیویی ڕابردوودا ۱۳٨ کەس لە ئێران لەسێدارەدراون، بەپێی ئەم ڕاپۆرتە تەنیا لە دوو حەوتووی ڕابردوودا لە ۱۰ی ڕەشەمە، ۲۹ زیندانی لەسێدارەدراون. تۆمەتی ٨٨ کەس لەو سێدارەدراوانە پێوەندی بە مادە هۆشبەرەوە بووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە