کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای کار بۆ دیارییکردنی حەقدەستی کرێکاران دوای چەندین کاتژمێر چەنەلێدان و دانوستانی چڕ لە بەیانی ڕۆژی شەمە ۲۷ی ڕەشەمە بە ئەنجام نەگەیشت و خرایە ڕۆژی یەکشەمە ۲٨ۍ ڕەشەمە.
بەپێی هەواڵدەرییەکانی ئێران، ئەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای کار بۆ دیاریی کردنی حەقدەستی کرێکاران بۆ ساڵی داهاتوو لە بەیانی هەینی ۲٦ی ڕەشەمە، دەستی پێکردبوو. بەم حاڵەوە چەنەلێدان سەبارەت بە بابەتی حەقدەستی کرێکاران بۆ ساڵی داهاتوو بەبێ ڕێکەوتنی ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای کار کۆتایی پێهات. لەو کۆبوونەوەیەدا کە نزیکەی ۱٥ کاتژمێری خایاند، کۆمەڵگەی کرێکاری، خاوەنکار و نوێنەری حکوومەت ئامادە بوون.
"سەید سەوڵەت مورتەزەوی" وەزیری تەعاون، کار و ئاسایشی کۆمەڵایەتی، "سەید ئێحسان خاندووزی" وەزیری ئابووریی و دارایی و "سەید ڕەزا فاتمی ئەمین" وەزیری پشەسازی، کان و بازرگانی لەم کۆبوونەوەیەدا ئامادە بوون.
وەزیری تەعاون، کار و ئاسایشی کۆمەڵایەتی وتی: "بۆ دیاریی کردنی حەقدەستی ساڵی داهاتووی کرێکاران ڕوانگەکان جیاوان و دەبێت کاری پسپۆڕانەی بۆ بکرێت."
"سەید سەوڵەت مورتەزەوی" شەوی هەینی لە کۆتایی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای کار لە پرێس کۆنفرانسدا باسی لەوە کرد: "لە ساڵانی ڕابردوودا باس لە سێ لایەنە و چاودێریکردنی بیروڕا و دەربڕینی تێڕوانینی هەمەچەشن کرا.
مورتەزەوی جەختی کردەوە: "کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای کار ئێوارەی یەکشەمە ۲٨ی ڕەشەمە، بەڕێوەدەچێت ئەمە دەرفەتێکە تا هاوبەشە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵ کۆمەڵگای بەرمەبەستیان ڕاوێژ و گفتوگۆیان هەبێت تا بە ئەنجامێکی یەکلایی کەرەوە بگەین."
سەرەڕای زیاد بوونی بەرچاوی نرخەکان و بەرزبوونەی ڕێژەی هەڵاوسان، مووچەی کرێکاران هێشتا لە خوارەوەی ئاستی دیاریکراودایە و ژیانی بۆ نەهێشتوونەتەوە. حەقدەستی کرێکاران لە ساڵی ١٤٠١، چوارمیلیۆن و ١٧٩ هەزار و ٧٥٠ تمەن بووە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر پسپۆڕانی ئابووری هێڵی هەژاریان نزیک بە ٩ میلیۆن تمەن ڕاگەیاندبوو.
وەحید مەحمودی، ئابووریناس دەڵێت هێڵی هەژاری بۆ بنەماڵەیەکی دوو کەسی دانیشتوویی تاران، ٣٢ میلیۆن تمەنە و هەروەها بۆ بنەماڵە گوندنشینەکان لە پارێزگای تاران ١٥ میلیۆن و ٧٠٠ هەزار تمەن بەراورد دەکرێت. بەم حاڵەوە نیوەی کۆمەڵگای ئێران کەوتوونەتە ژێر هێڵی هەژارییەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە