ڕێکخراوی "هەنگاو" ڕایگەیاند ئەندامێکی سپای پاسداران بە ناوی ئەنوەر عزیزی، لە مهاباد کوژراوە و هەروەها نووسیویەتی ئەم کەسە لە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی مانگەکانی ڕابردوو لە مهاباد ڕۆڵی کاریگەری گێڕاوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، ئەنوەر عەزیزی ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٦ی ڕەشەمە لە ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن چەند کەسێکی چەکداری نەناسراوەوە بە ١٢ فیشەک کراوەتە ئامانج و کوژراوە.
هەروەها لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە ئەنوەر عەزیزی "ئەندامی باڵای سپای پاسداران لە ناوچەکەدا و فەرماندەی بنکەی بەسیجی گوێکتەپەی مهاباد" بووە.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ لایەن و گرووپێک بەرپرسیارێتی کوژرانی ئەم ئەندامەی سپای پاسداریان لە ئەستۆ نەگرتووە و میدیاکانی کۆماری ئیسلامی لەسەر ئەم بابەتە هیچ کاردانەوەیەکیان نیشان نەداوە.
بەپێی هەواڵەکەی هەنگاو، ئەنوەر عەزیزی لە لایەن شایتحاڵانەوە وەک فەرماندەیەکی مەیدانی لە کاتی سەرکوتی خەڵکی مهاباد ناسێنراوە.
لە شەش مانگی ڕابردوودا و لە کاتی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکان لە شاری مهاباد لانیکەم ١٣ هاوڵاتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە