ژمارەیەک لە ژنە بەندکراوە پێشووەکان کە لەم دواییانەدا لە زیندان ئازاد بوون، لە ڕاگەیەندراوێکدا لێبوردنەکانی ئەم دواییانەیان بۆ بەشێک لە بەندرکراوان بە نمایشکارانە وەسف کرد و داوای ئازاد کردنی سەرجەم ژنانی بەندکراویان لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی کرد و لە ئەکاونتی تایبەتی خۆیان دەقی ڕاگەیەندراوەکەیان لە ژێر ناونیشانی "ئازادی بابەتێکی جەمعییە" بڵاویان کردەوە.
شەش ژن لە بەندکراوانی پێشوو بە ناوەکانی نێدا ناجی، ئەمینە زەمانی، سپیدە سالاروەند، لەیلا مەنسوور، نازیلا مەعروفیان و سەبا شیعر دوست لەم ڕاگەیەندراەدا نووسیویانە کە دوای ئەو "لێبوردنە نمایشییە" گرووپێک لە زیندانیانی "دڵگران" کردووە لەبەر ئەوەی کە هێشتا ژنانی بەندکراوی سیاسی لە زیندانەکاندا بەسەر دەبەن.
زمانی آزادی واقعی را لمس خواهیم کرد که خواهران و تمام یاران بیصدایمان از بند رها شوند و سایهی تهدیدهای امنیتی و رویههای غیرقانونی، بیش از این، بر زندگی آنها سنگینی نکند.
— Leila (@Leila52959782) March 17, 2023
ندا ناجی، آمنه زمانی، سپیده سالاروند، لیلا منصور، نازیلا معروفیان، صبا شعردوست pic.twitter.com/mvovA2gbWT
ئەم ژنانە ڕایانگەیاندووە کە "داوای لێبوردنیان" نەکردووە چونکە تاوانبار نەبوون. ئەوان لە سەمانە ئەزغەری، ئیلاهە محەمەدی و نیلوفەر حامیدی وەک "خوشکەکانمان کە لە پەرژینی دیواری زیندانەکاندا پێکەوە نانمان لەت دەکرد و خەونی ئازادیمان دەچنی" ناویان بردووە کە هێشتا لە زینداندا بەسەر دەبەن و هەروەها سەروناز ئەحمەدی کە بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کراوە.
لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کە ئەم چوار ژنە زیندانییە "لە بازنەی ئەو کەسانەی دۆسیەکانیان داخروە هێنراونەتە دەرەوە و زیندانیکردنی درێژخایەن مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەکات ".
لەم ڕاگەیەندراوەدا بە ئاماژە کردن بەوەی کە "سیاسەتە ئەمنییەتییە داسەپاوەکان هەوڵ دەدات زیندانییە سیاسەییەکان لە یەک جیا بکاتەوە" هاتووە کە "ئێمە ئەم سیاسەتە بە جۆرێکی دیکە لە بەرهەمهێنانەوەی نایەکسانی دەزانین."
شش ژنە زیندانی پێشوو نووسیویانە: "ئێمە کاتێک بە شێوەی ڕاستەقینە ئازادین کە خوشکەکانمان و سەرجەم یارانی بێدەنگمان لە زیندانەکان ڕزگاریان بێت و لەمە زیاتر سێبەری هەڕەشەی ئەمنییەتی و ڕێکاری نایاسی، قورسایی لەسەر ژیانیان دروست نەکات."
پێشتر بڵاوبوونەوەی کۆمەڵێک ڕاپۆرت لەسەر ئەشکەنجە، دەستدرێژی سێکسی لە گرتووخانە سەبارەت بە ژنانی دەستگر کراو لە ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکاندا، ڕەخنەی توندی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەوانە لێبوردنی نێودەوڵەتی و یۆنسکۆی لێکەوتبووەوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە