"بێهزاد عەزیزی" هاوڵاتیی خەڵکی بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران لە سنوری "کێلێ"ی سەر بە شاری بانە کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەمە ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٢، بێهزاد عەزیزی، تەمەن ١٩ ساڵان و خەڵکی دەرەشێخان سەر با شاری بانە لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە بە شێوەی ڕاستەوخۆ تەقە لە سەری کراو و گیانی لەدەست دا.
لەم ڕاپۆرتەدا هەروەها هاتووە کە هێزەکانی سپای پاسداران دوای تەقە کردن لەم گەنجە و بریندار کردنی بەو حاڵەوە دەستگیری دەکەن و دەیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە کە بە هۆی قووڵی برینەکانی گیان لەدەست دەدات.
بە وتەی سەرچاوەکانی ئەم پێگە هەواڵدەرییە، ئەم گەنجە، لە کاتی گەڕانەوە بۆ گوندی "دەرەشێخان" لە سێ کیلۆمەتریی بانە و لە وێستگەی پشکنینی کەریمئاوا، لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەکرێتە ئامانج و گیانی لەدەست دەدات.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە دەسپێکی ساڵی نوێ و ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزدا هێزە ئەمنییەتی و سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی سەرەڕای هەڕەشە و گوشارهێنان، ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیانیان لە شارەکانی کوردستان دەستگیر کردووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە