حەسەن کەرەمی فەرماندەی هێزەکانی دژە شۆڕشی فراجاد دووپاتی کردەوە ئاسۆگەی کۆماری ئیسلامی ڕووبەڕوو بوونەوەیە لەگەڵ نائارامییەکانی ٤٠٠ شار و ناوچەدا.
فەرماندەی هێزەکانی دژە شۆڕش فراجا، فەرماندەی ئینتیزامی کۆماری ئیسلامی، لەم پێوەندییەدا ڕوونی کردووەتەوە بۆ ئەوەی هاوکات بتوانرێت ئەم "٤٠٠ خاڵە" کۆنتڕۆڵ بکرێت، دەبێت توانای هێزەکان لە ساڵی (١٤٠٢) دوو هێندە زیاد بکرێن.
هەروەها باسی لەوە کرد کە ناوی ئۆپراسیۆنی ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی ١٤٠١ "لبیک یا زینب" بووە.
ئەمە یەکەم جار نییە فەرماندەی هێزە نیزامی و ئەمنییەتییەکان باسی کەم بوونی هێز یان بوجە لە ئۆپراسیۆنەکانی سەرکوتی ناڕازیان دەکەن.
ئێرانوایەر ڕاپۆرتێکی تایبەتی لە ٢٨ی ڕەشەمەیی ١٤٠١ سەبارەت بە دیداری فەرماندەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە پلە جیاوازەکاندا لەگەڵ عەلی خامنەیی لە ١٣ی بەفرانباری هەمان ساڵدا بڵاو کردەوە.
لەو کۆبوونەوەدا ٥٨ کەس لەوانە فەرماندە باڵاکانی سپا، سەید "عەلیئەسغەر حیجازی" یەکێک لە ئەندامانی ئۆفیسی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، "ئیسماعیل خەتیب" وەزیری ئیتلاعات، "عەلی شەمخانی" سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، "حوسەین سەلامی" فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران، "عەلی سەعیدی" بەرپرسی ڕێکخراوی بەسیجی تولاب و ڕۆحانیانی وڵات و "عەبدوڵا حاجی سادقی" نوێنەری وەلیفەقێ لە سپای پاسداران ئامادە بوون و شیکاریی خۆیان سەبارەت بە بارودۆخی وڵات خستەڕوو.
یەکێک لەو تەوەرانەی کە ئەم فەرماندە و بەرپرسە باڵایانە لەم کۆبوونەوەیەدا باسیان کرد، کێشەی لەدەستدانی هێز و پرسی ئابووری بوو.
ئامادەبووانی ئەو کۆبوونەوەیە چەندین جار هۆشداریان دابووە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی کە ئەگەر بوجەی هێزە چەکدار و سەرکوتگەرەکان زیاد نەکرێت، بە لەبەرچاو گرتنی قەیرانی بیر و باوەڕەوە، ڕەنگە هێزە نیزامی و ئەمنییەتییەکان لە ناڕەزایەتییەکانی داهاتوودا خۆیان لە سەرکوتکردنی خەڵک بەدوور بگرن.
لە لایەکی دیکەوە ساڵی ۱٤۰۲ دەستی پێکردووە و ئاسۆیی ئابووری ئێران لەمساڵدا تەنانەت لە ڕوانگەی گەشبینترین شرۆڤەکارانەوە، بە بەردەوامبوونی ئەم دۆخە، هیچ ئاسۆیەکی ئەرێنی نییە.
ئاسۆی دۆخی سیاسی ئێران هێنده ناڕوون و تەماوییە کە چالاکانی ئابووری توانای بڕیاردانیان بۆ کاروبارەکانی خۆیان، پەرەپێدانی چالاکییەکان، سەرمایەگوزاری یان ڕاگرتنی چالاکییەکانیان نەبووە و نییە.
پێشتر بانکی نێودەوڵەتی ڕێژەی هەڵاوسانی لە ساڵی ۱٤۰۲ نزیکەی ٤۳٪ و سندوقی نێودەوڵەتی دراو، پێشبینی کردبوو هەڵاوسانی ساڵی داهاتوو ٤۰٪ دەبێت تاکوو لە هیچ بەراوردێکدا نرخی هەڵاوسان لە ٤۰٪ کەمتر نەبێت.
ژمارەیەک لە شرۆڤەکاران پێشتر هۆشدارییان دابوو کە کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ١٤٠٢دا ڕووبەڕووی زیادبوونی ناڕەزایەتییەکان بۆ بژێویی ژیان و هەروەها کێشە سیاسی_کۆمەڵایەتییەکان دەبێتەوە.
لە ئێستادا فەرماندەی هێزەکانی دژە شۆڕشی فراجا وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی لە ساڵی داهاتوودا چاوەڕێی ناڕەزایەتییە، باس لە پێویستی زیاد کردنی هێزە سەرکوتگەرەکان دەکات.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە