کۆبوونەوەی "هاوپشتی، پردێک بەرەو ئازادی" بە ئامادەبوونی حامید ئیسماعیلیون، نازەنین بونیادی، ڕەزاپەهلەوی، مەسیح عەلینژاد و عەبدۆڵا موهتەدی بەڕێوەچوو.
پێشتر ئەم سیما دژبەرانەی کۆماری ئیسلامی هاوڕێ لەگەڵ شیرین عیبادی مەنشوورێکیان بە ناونیشانی "هاوپشتی و ڕێکخستن بۆ ئازادی ئێران" و لە ژێر ناوی "مەهسا" واژۆ و بڵاو کردبووەوە.
حامید ئیسماعیلیون، لەم کۆبوونەوەدا وتی سەرکەوتنی "شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی" پێویستی بە هاوپشتی و خەباتی بەردەوام هەیە.
ئەو هەروەها وتی: "هیچ بوارێک بۆ نائۆمێدی نییە و ئێمە بە ئۆمێدەوە سەردەکەوین، باشترین نموونە بۆ ئێمە بنەماڵە دادخوازەکانن لەوانە دایکانی خاوەران و ئەو کەسانەی هیچ کات لێیان خۆش نەبوون و پاشەکشێیان نەکردووە."
نازەنین بونیادی، ئەکتەر و چالاکی مافی مرۆڤ، لە سەرەتای ئەم کۆبوونەوەدا وتی کە کۆماری ئیسلامی لە چل ساڵی ڕابردوودا لە دژی مافی مرۆڤ و ژنان کاری کردووە.
هەروەها ئەم سیما دژبەرەی کۆماری ئیسلامی بە ئاماژە کردن بە ناڕەزایەتییەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" کە لە ۲٦ی خەرمانان لە ئێران دەستی پێکردووە و بە فۆرمی جۆراوجۆر بەردەوامە وتی ئەمجارە دەنگی ناڕەزایەتی خەڵک بەرزترە و خەڵک داوای ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی دەکەن.
هەروە ڕەزا پەهلەوی، لەم کۆبوونەوەدا بۆ جارێکی دیکە لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە دەنگی گشتی دوای ڕووخانی کۆماری ئیسلامی جەختی کردەوە و وتی: "ئامانجی ئێمە ئەوەیە دڵنیایی بدەین لەوەی کە دوای ڕووخانی کۆماری ئیسلامی بۆشایی دروست نابێت و ئێران وەک سووریەی بەسەر نایەت."
ئەم کۆبوونەوەیە شەمە ٥ی خاکەلێوە لە شاری تۆرێنتۆی کانەدا لە لایەن ڕێکخراوی تیرگان بەڕێوەچبوو.
مەسیح عەلینژاد لە کۆبوونەوەی "هاوپشتی، پردێک بەرەو ئازادی" لەسەر خواستی خەڵکی ئێران بە هەموو جیاوازیەکەوە جەختی لەسەر ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی کردەوە.
ئەو لەو کۆبوونەوەیە وتی: "کۆماری ئیسلامی دوژمنی خەڵکی ئێران و جیهانە. ڕۆڵگێڕانی کۆماری ئیسلامی لە شەڕی ئۆکراندا ببینن. ڕێبەرانی وڵاتانی دێمۆکراتیک بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ خەڵکی ئێراندا یەکگرتوو بن. مەحکووم کردن تاکە ڕێگا نییە، ئەوان دەبێت هەوڵ بدەن. کۆماری ئیسلامی داعشێکی خاوەن نەوتە."
هەروەها عەبدوڵا موهتەدی لەم کۆبوونەوەدا ئاماژەی بە مەنشووری "مەهسا" کرد و وتی ئەم مەنشوورە ڕوانگەی ئێمەیە بۆ دێمۆکراسی و قبووڵ کردنی مافی مرۆڤ، جیاوازی و فرەچەشنی.
لە کاتی دەست پێکردنی ناڕەزایەتییە سەراسەریەکان دوای گیان لەدەست دانی ژینا (مەهسا) ئەمینی، وڵاتانی ڕۆژئاوایی گەمارۆیان خستە سەر ئەو کەسایەتی و ڕێکخراوانەی لە سەرکوت کردنی ناڕەزایەتییەکاندا ڕۆلیان گێڕابوو، بەڵام سیما ناسراوەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئەم گوشارانە بە کەم دەزانن و بە تایبەتی داوای گەمارۆدانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دەکەن لە لایەن یەکێتیی ئەورووپاوە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە