بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان، بووەتە هۆی بچووکتر بوونەی سفرەی خەڵک. تە ڕادەیەک کە خەڵک توانایی کڕینی برنج، میوە و سەوەزیان نییە.
سەرۆکی یەکێتیی برنجفرۆشانی بابێل ڕۆژی دووشەمە ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٢، ڕایگەیاند "پێدەچێت لە سەتا ٥٠ی زیاتری ئەو برنجانەی ساڵی پار بەرهەمهێنراون ماوەتەوە، بەڵام لە ساڵانی ڕابردوو لە نێوەی دووهەمی ساڵدا، دوو لەسەر سێی برنجەکە دەفرۆشرا."
حەسەن تەقیزاده بە ئاماژە کردن بەوەی کە داڕمان لە بازاڕی برنجی ئێرانی لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردووەوە دەستی پێکردووە، وتی: "لە ساڵی تازەدا هیچ گۆڕانکارییەک لە ڕەوتی بازاڕدا دروست نەبوو چونکە نرخەکان زیاتر لە توانای کڕینی بەکارهێنەران بەرزبوونەوە."
هەروەها هاوکات جێگری سەرۆکی یەکێتیی فرۆشیارانی میوە و سەوزی لە سەروبەندی نەورۆزدا کەمبوونەوەی کڕینی میوە و سەوزی ڕاگەیاند و وتی: "خەڵک کڕینی میوەیان خستە دوو ڕۆژی کۆتایی مانگی ڕەشەمە چونکە وەک ڕابردوو زۆر ناکڕن و لەبەر ئەوەی نەورۆزی ئەمساڵ هاوکات بوو لەگەڵ ڕەمەزان، کڕینی میوە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیی کرد.
ئیسماعیل مورادیان لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیلنا ڕایگەیاند کە نرخی بەکرێگرتنی غورفەکان زیاد بووە و سەرپەرشتیاران بۆ ئەوەی بتوانن قەرەبووی تێچووەکان بکەنەوە، نرخی بەرهەمەکانیان لە بازاڕەکاندا بەرزکردەوە.
هەر لەم پێوەندییەدا غولامحوسەین بەهمەنی، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پاڵاوتنی شەکر، بەڵێنی دا کە نرخی شەکریش زیاد دەبێت.
ڕێژەی هەڵاوسان لە مانگی ڕەشەمەی ١٤٠١، بە بەروارد لەگەڵ هەمان مانگی ساڵی ڕابردوودا، ٦٣.٩٪ زیادیی کردووە کە بە داڕمانێکی مێژوویی لە سەردەمی کۆماری ئیسلامیدا دێتە ئەژمار.
بەپێی ڕاپۆڕتەکان هاوکات لەگەڵ زیاد بوونی گوشارە ئابوورییەکان لە ئێران، خەڵک ڕوویان کردووەتە ئاڵوگۆڕی شتی کەسی و ناوماڵ بە خۆراک، هەروەها کڕینی میوە "بە دەنک" زیادی کردووە.
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە