ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا کە ئەمڕۆ سێشەمە ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٢، بڵاوکرایەوە، بە هۆی گرتنەبەری بۆچوونی دوولایەنە بەرامبەر مافی مرۆڤ ڕەخنەی لە وڵاتانی جیهان گرت.
لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە بە سەرکوتی دڕندانەی دژبەرانی حکوومەتەکانی سەرتاسەری جیهان و هەروەها ئێران کراوە و لەوێدا هاتووە کە کاربەدەستانی ئێران ڕاپەڕینی بێوێنەی خەڵک بە دژی دەیان ساڵ سەرکوتکردن، بە فیشەکی جەنگی و بە کردەوەی نایاسایی و هێز وڵام دایەوە.
ئەگنێس کالامارا، بەڕێوەبەری گشتی لێبوردنی نێونەتەوەیی، لە درێژەدا جەختی کردەوە لە کاتی ناڕەزایەتییە دژە حکوومەتییەکان بە دژی کۆماری ئیسلامی "ژنان بۆ سەما کردن، گۆرانی وتن و بە هۆی بێحیجابییەوە گیانیان لەدەست داوە."
سکرتێری گشتی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە کاتی پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی جیهانی ئەم گرووپەدا لە پاریس بە ئاماژە کردن بە کاردانەوەی تەواوی ڕۆژئاوا بەرامبەر هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین لەسەر ستانداردە دووفاقییەکانی ئەوان جەختی کردەوە و لە بەراورد لەگەڵ ئەواندا وتی کە : "کاردانەوکانیان بەرامبەر زۆربەی پێشێلکارییەکانی مەنشووری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی چەندە بێباکانە بووە".
ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆڤییە زیاتر جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە کاردانەوەکان بەرامبەر شەڕی ئۆکراین تیشکی خستە سەر کەموکوڕییەکانی وەڵامدانەوەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ناوچەکانی دیکەی جیهاندا.
لێبوردنی نێونەتەوەیی لەم ڕاگەیەندراوەدا ئاماژەی بە "بێدەنگیی ترسناکی ڕۆژئاوا سەبارەت بە پێشینەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە سعوودیا، ناچالاک بوون بەرامبەر میسر و خۆ بەدوورگرتن لە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ سیستمی ئاپارتایدی ئیسرائیل لە دژی فەلەستینییەکان" کرد.
لێبوردنی نێونەتەوەیی لە کۆبەندی خۆیدا لە ساڵی ٢٠٢٢ ئاماژەی کردووە کە ساڵی ڕابردوو، "حکوومەتەکانی ئیسرائیل بە شێوەی بەردەوام کۆمەڵێک هەنگاویان گرتووەتەبەر کە بووە هۆکارێک زۆربەی فەلستینییەکان مەجبوور بکرێن ماڵەکانیان بەجێبهێڵن، هاوکات دروست کردنی نایاسایی شارۆچکەکانی نیشتەجێ بوون بەرفراونتر بووەوە". لە هەمان کاتدا، سەرەڕای کوژرانی فەلەستینییەکان بە دەستی هێزەکانی ئیسرائیل؛ وڵاتانی ڕۆژئاوایی نەیانتوانی داوای کۆتایی هێنان بەم "سیستمی" دەسەڵات و ستەمە بکەن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تا ئێستاش چالاکانی مافی مرۆڤ لە سعوودیا لە زینداندان و خەڵک بە هۆی بیر و بۆچونەکانیان لە دوای "دادگایی کردنی ناعادڵانە" زیندانی دەکرێن.
هەروەها دامەزراوەی چاودێری مافی مرۆڤ نووسی کە لە میسر، بە هەزاران داکۆکیکاری مافی مرۆڤ، ڕۆژنامە نووس، ناڕازی و دژبەر لە زیندانەکاندا بەسەر دەبەن و "ئەشکەنجەدان بەربڵاوە".
از بخش پاسخگویی دیدن کنید
در این بخش ایران وایر میتوانید با مسوولان تماس بگیرید و کارزار خود را برای مشکلات مختلف راهاندازی کنید
تێبینییەکەت بنووسە